ئەستێرەی کاپتین (بە ئینگلیزی : Kapteyn b) هەسارەیەکە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ، ئەو هەسارەیە خوول دەکا لەدەوری ئەستێرەی کوورتی سۆر بەنێوبانگە بە (کاپتن) ، ئەو هەسارەیە بە نزیکەی ٨ تا ١٢ ساڵی تیشکی لە زەویەوە دوورە، وە دەکەوێتە ناوجەیەک شیاو بۆ نیشتەجێ بوون، وە دووریەکە شیاوە و پلەی گەرمەیەکەی تەواوە بۆ ژیان، تەمەنەکەشی دەگاتە ٥ تا ١١ ملیار ساڵ، دوای کۆمەڵەی خۆر بە شیاوترین شوێن دادەنرێت بۆ ژیان.

وێنەیەکی دروستکراوی هەسارەی کاپتین بی

ئاشکراکردنی دەستکاری

ئەو هەسارەیە ئاشکرا کرا لەلایەن ڕوانگەی باشووری ئەورووپا کە داوای لە ڕوانگەی لاسیلا کرد لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن دەربارەی هەبوونی ئەو هەسارەیە، دوای ئەوە ڕوانگەی کیک هەڵسا بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی زیاتری ئەو هەسارەیە.

هەسارەی هاوشێوەی ئەو هەسارەیە دەستکاری

دواین هەسارە کە ئاشکراکرابێ لە نێو سیستەمی ئەو ئەستێرەیە ئەویش ھەسارەی کاپتین سی بووە.

سەرچاوە دەستکاری