ھێڵی ئاسمانیی مالیزیا

ھێڵی ئاسمانی مالیزیا (بە ئینگلیزی: Malaysia Airlines) ھێڵی ئاسمانی نیشتمانی مالیزیایە. ئۆفیسی سەرەکییەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوالالامپورە. ئەم ھێڵی ئاسمانییە گەشت دەکات بۆ زۆر شوێنی ئەورووپا و ئۆقیانووسیا و ئاسیا. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوالالامپور وەک ناوەندی سەرەکی خۆی بەکاردەھێنێت و ناوەندێکی دیکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کۆتا کینابالو ھەیە. پێشتر ئەو ھێڵی ئاسمانییە ناوی سیستەمی ھێڵی ئاسمانی مالیزیا بوو.

لۆگۆی ھێڵی ئاسمانیی مالیزیا

ھێڵی ئاسمانی مالیزیا بەشێکە لە گرووپی فڕۆکەوانی مالیزیا. ھەروەھا ئەم گرووپە خاوەنی دوو ھێڵی ئاسمانی ترە کە بریتین لە فایەرفلای و ئێم ئەی سووینگز. ھەروەھا ھێڵی ئاسمانی بەشی بارھەڵگری ھەیە بە ناوی ئێم ئەی سکارگۆ.

مێژووی ھێڵی ئاسمانی مالیزیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٠ کاتێک بە ناوی ھێڵی ئاسمانی مالایانی لیمیتەد لە سینگاپوور دەستی پێکرد. یەکەم گەشتی بازرگانی لە ساڵی ١٩٤٧ بوو، لە ساڵی ١٩٦٣ دوای ئەوەی مالیزیا سەربەخۆ بوو، ناوی گۆڕدرا بۆ ھێڵی ئاسمانی مالیزیا. لە ساڵی ١٩٦٦ کاتێک سەنگافورە لە مالیزیا جیا بووەوە، ھێڵی ئاسمانی بوو بە ھێڵی ئاسمانی مالیزیا-سینگاپوورە (MSA). لە ساڵی ١٩٧٢ کۆمپانیای ئێم ئێس ئەی دابەش بوو بۆ دوو ھێڵی ئاسمانی: سیستەمی ھێڵی ئاسمانی مالیزیا (ئێستا پێی دەوترێت ھێڵی ئاسمانی مالیزیا) و ھێڵی ئاسمانی سەنگافورە.[١]

لە دەیەی ٢٠٠٠ و سەرەتای ٢٠١٠ ھێڵی ئاسمانی مالیزیا چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا،[٢] بەڵام بەھۆی کێبڕکێی ھێڵە ئاسمانییە کەم نرخەکانەوە کێشەی پاشەکەوتکردنی پارەی ھەبوو.[٣] لە ساڵی ٢٠١٣ دوای لەدەستدانی پارەیەکی زۆر، ھێڵی ئاسمانی دەستی بە پلانێک کرد بۆ گۆڕینی شتەکان بە بڕینی ئەو ڕێگایانەی کە پارەیان بەدەست نەدەھێنا، وەک ئەوانەی بۆ لۆس ئانجلەس و بوینس ئایرێس و باشووری ئەفریقا.[٤] ھەروەھا ھێڵی ئاسمانی دەستی بە ڕێکخستنەوەی کارەکانی کرد و چاوی لە فرۆشتنی پارچەی وەک ئەندازیاری و ڕاھێنانی فڕۆکەوان بوو. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ ھێڵی ئاسمانی مایەپووچ بوو و لەلایەن حکوومەتی مالیزیاوە دەستی بەسەردا گیرا. ھێڵی ئاسمانییەکە بەردەوام بوو لە کارکردن بەڵام بچووکتر بووەوە.[٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Our Story». Malaysian Airlines. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Corporate Info». Malaysian Airlines. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Hard for Malaysia Airlines to survive after two disasters». USA Today. 17 July 2014. لە 28 July 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Malaysia Airlines unveils plan to regain profitability». 9 December 2011. لە 11 January 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 28 July 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ «Malaysia Airlines to be nationalized in new form of 'investment'». Nikkei Asia. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Malaysia Airlines lays off 6,000 employees». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.