ھێزە چەکدارەکانی کۆماری کۆریای باشوور

هێزی نیشتیمانی کۆریای باشوورە

هێزە چەکدارەکانی کۆماری کۆریای باشوور (بە هانگل؛ 대한민국 국군 بە هانجا؛ 大韓民國國軍 بە واتایی؛ هێزی نیشتمانیی کۆماری کۆریای باشوور)[١] بریتییە لە هێزە چاکدارەکانی کۆماری کۆریا کە لە ساڵی ١٩٤٨دا دامەزراوە، کە لەدوای دابەشبوونی کۆریا بە سەر دوو وڵاتدا دامەزرا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری کۆریا یەکێکە لە بەهێزترین و سەقامگیرترین هێزە چەکدارەکانی جیهان و بە پلەی پێنجەم هێزە چەکدارەکان دادەنرێت لە جیهان[٢] کە تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ ئەندام و کەسەکانی گەیشتە ٣,٦٠٠,٠٠٠ ئەندام ( ٦٣٠,٠٠٠ پێکهاتەی چالاک و ٢,٩٧٠,٠٠٠ پێکهاتەی یەدەگ)، وە هێزە چەکدارەکانی کۆماری کۆریا دووەمین هێزە لە نیمچە دوورگەی کۆریا لە دوای کۆمارگەلی دیموکراتی کۆریای باکوور لە ڕووی سەربازی و ئەفسەری، بەهێزترین هێزی چەکدارە لە نیمچە دوورگەی کۆریا لە ڕووی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا و پاڵپشتی، وە چوارەمین هێزە لە کیشوەری ئاسیا لەدوای کۆماری هیند[٣].

هێزە چەکدارەکانی کۆماری کۆریا
대한민국 국군
大韓民國國軍
ئاڵا
وێنەی مەراسیمێکی سەربازی لە ساڵی ٢٠١٣
دامەزراندن١٩٤٨
لقەکانی خزمەتسوپای کۆماری کۆریای باشوور
هێزی ئاسمانیی کۆماری کۆریا
هێزی دەریایی کۆماری کۆریا
سەرکردایەتی
وەزیری بەرگری شین وۆن-سیک

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Republic of Korea Army». Republic of Korea Army (بە كۆری). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Top 10 Countries With Most Powerful Military Strength [2024]». Forbes India (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Asian Military Strength (2024)». www.globalfirepower.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.