سوپای کۆماری کۆریای باشوور
لقی شەڕی وشکانی لە هێزی نیشتمانی کۆریای باشوور
سوپای کۆماری کۆریای باشوور (هانگل؛ 대한민국 육군 هانجا؛ 大韓民國 陸軍)[١][٢] سوپای کۆریای باشوورە، کە بەرپرسە لە شەڕی زەمینی و پاراستنی کۆریای باشوور و گەورەترین لقی سەربازی هێزە چەکدارەکانی کۆماری کۆریای باشوورە، هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٢، ٣٠٠ هەزار ئەندامی هەیە و قەبارەی هێزی چەکداری کۆریای باشوور پشت دەبەستێ بە وەرگرتنی سەربازی لە کۆریای باشوور (خزمەتی سەربازی زۆرەملێ)[٣] کە هاوڵاتیانی پیاوی کۆریای باشوور کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ساڵیدایە و گونجاون بۆ خزمەتی سەربازی ناچارن کە خزمەتی سەربازی لە کۆریای باشوور تەواو بکەن.
سوپای کۆماری کۆریای باشوور 대한민국 육군 大韓民國陸軍 | |
---|---|
دامەزراندن | ٥ی ئەیلولی ١٩٤٧ |
سەرکردایەتی | |
ئەمیندار | شین وۆن-سیک وەزیری بەرگری نیشتمانی یوون سووک یوول سەرۆک کۆمار ژەنەڕاڵ پاڕک ئان-سوو |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «대한민국 육군». 대한민국 육군 (بە كۆری). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «K2WebWizard». www.k2web.co.kr (بە كۆری). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «SK Military Conscription». Grossman Young & Hammond (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوپای کۆماری کۆریای باشوور تێدایە. |