ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان
ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان ھێزیکی سەربازییە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل دژ بە ھەڵمەتھێنانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان دامەزراندنی خۆی ڕایگەیاندووە و لە کەسانێکی خۆبەخش پێکھاتووە.
ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان | |
---|---|
ناوچەکانی چالاکی | باشووری کوردستان، عێراق |
ئایدۆلۆژیا | سۆسیالیزم کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی کۆمیونالیزم |
ئامانجەکان
دەستکاریھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل بە خوێندنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی باشووری کوردستان زۆر ئاڵۆزە؛[١] لەکاتێکدا کە لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستاندا گەلی کورد لەگەل تەعریب و ڕفاندن و کوشتن ڕووبەڕوو بووە، لە خاکی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ھەڵمەتھێنانەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕووبەڕووە کە بە ڕای ئەندامانی ئەم ھێزە سیاسییەکانی حکۆمەتی ھەرێم و لایەنە سیاسییەکانیش لە بەرامبەری بێ ھەڵویستن و ئەمە دەتوانێت مەترسییەکی گەورە بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان درۆست بکاتەوە.[١]
ھێرش بە پێگەکانی تورکیا
دەستکاریلە ڕۆژانی مانگی حوەیرانی ٢٠١٩ سوپای تورکیا ھەڵمەتەکانی یەکجار سەختیک لەسەر باشووری کوردستان و ناوچەکانی برادۆست، خاکوورک و بادینان ھێناو. ھێزی پاراستنی جەوھەریی باشووری کوردستان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دژ بە داگیرکاری و ھەڵمەتھێنانەوەی تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان، لەمەودوا ھەموو پێگە سەربایییەکانی تورکیا لە ھەر شوێنیک لە خاکی باشووری کوردستان دەکات بە ئامانجی خۆی، و ھەروەھا چاوەڕوانە کە ھێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستانیش لەم ھەڵمەتە پاڵپشتی لێ بکەنەوە.[١]
ھەڵویستی لایەنە سیاسییەکان
دەستکاریلە ڕاگەیاندن و میدیاکانی نزیک بە پارتی کرێکارانی کوردستان ھەواڵەکانی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ پاڵپشتی بڵاو بووەتەوە، بەڵام میدیاکانی وەکوو ڕووداو کە بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نزیکە، ئەم ھێزە چەکدارە وەکوو ھێزێکی بیانی ناساندووە کە پەیوەندیی لەگەڵ باشووری کوردستان نییە.[٢]
کەتیبەی برادۆوست و بادینان
دەستکاریلە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ گرووپێک لە گەنجانی دەڤەری برادۆست و بادینان لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا بوونی خۆیان وەکوو کەتیبەی برادۆست و بادینان ڕایگەیاند و داوایان لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد کە لە بەرامبەر ئەرتەشی تورکیا و ھەڵمەت ھێنانەوەی لەسەری خاکی کوردستان بێدەنگ نەبن.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فورات: ھێزی پاراستنى جەوھەریی باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا، نووسراو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ^ ڕووداو: گرووپێکی چەکدار ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر بارەگاکانی تورکیا لە باشووری کوردستان دەکات، نووسراو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھێزی پاراستنی جەوھەری کەتیبەی برادۆستی ڕاگەیاند، نووسراو لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |