ھێزی ئاسمانیی بەڕازیل
ھێزی ئاسمانی بەرازیل (بە پورتوگالی: Força Aérea Brasileira, FAB) لقی ئاسمانی ھێزە چەکدارەکانی بەڕازیلە و یەکێکە لە سێ خزمەتگوزارییە نیشتمانییە یەکپۆشەکان. ھێزی ئاسمانی بەڕازیل کاتێک پێکھات کە لقە ئاسمانییەکانی سوپا و ھێزی دەریایی تێکەڵ بە یەک ھێزی سەربازی بوون کە سەرەتا بە «ھێزە ئاسمانییە نیشتمانییەکان» لە ساڵی ١٩٤١ ناودەبرا، ھەردوو لقە ئاسمانییەکە ئامێر و دامەزراوە و کارمەندەکانیان گواستەوە بۆ ھێزە نوێیەکە.[١]
بەپێی ئامارەکانی فڕینی نێودەوڵەتی (فلایت گڵۆبال) و دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، ھێزی ئاسمانی بەڕازیل ھێزێکی چالاکانەی ھەیە کە ٨٠٩٣٧ کارمەندی سەربازییە و نزیکەی ٧١٥ فڕۆکە بەڕێوەدەبات.[٢] ھێزی ئاسمانی بەرازیل گەورەترین ھێزی ئاسمانییە لە نیوەگۆی باشوور و دووەم گەورەترین ھێزی ئاسمانی ئەمریکایە لە دوای ھێزی ئاسمانی ئەمریکا.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Personalidades [Personalities] (بە پورتوگالی)، Força aérea brasileira، لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
{{citation}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «World Air Forces 2019». Flightglobal Insight. 2019. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The Best Little Air Force You're Barely Aware Of». War Is Boring. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێزی ئاسمانیی بەڕازیل تێدایە. |