ھێرشی کەتەلۆنیا (بە کەتەلۆنی: Ofensiva de Catalunya) بەشێک بوو لە شەڕی نێوخۆی ئیسپانیا؛ سوپای ناسیۆنالیست لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ دەستی بە ھێرشەکەی کرد و بە خێرایی کەتەلۆنیای لەژێر دەستی کۆمارییەکان لەگەڵ بارسێلۆنا (پایتەختی کۆماری کەتەلۆنیا، لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٧) داگیرکرد.[١] بارسێلۆنا بە فەرمی لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ دەستی بەسەردا گیرا، حکوومەتی کۆمارییەکان بەرەو سنووری فەرەنسا ڕۆیشتن، ھەروەھا ھەزاران کەس کە لە ناسیۆنالیستەکان بوون ھەڵھاتبوون لە مانگی دواتردا سنوورەکانیان بەزاند، بۆ ئەوەی بخرێنە ئۆردوگاکانی دەستبەسەر کردن. فرانسیسکۆ فرانکۆ تا ١٠ی شوباتی ١٩٣٩ سنووری لەگەڵ فەرەنسا داخست.

ھێرشی کەتەلۆنیا بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا
نەخشەی ئیسپانیا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٨، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ئیبرۆ و ڕاستەوخۆ پێش دەستپێکردنی ھێرشی کەتەلۆنیا. خاکی کۆمارییەکان بە ڕەنگی سوورە، ناوچەی ناسیۆنالیستەکانیش بە ڕەنگی شین.
٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ – ١٠ی شوباتی ١٩٣٩
ڕێکەوت
شوێن
باکووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیا
ئەنجام سەرکەوتنی ناسیۆنالیستەکان
شەڕانگێزەکان Second Spanish Republic کۆمارییەکان
  • Catalonia سەرکردایەتی کەتەلۆنیا

پشت ڕووداوەکان

دەستکاری

دوای شکست لە شەڕی ئیبرۆ، سوپای کۆمارییەکان شکان و ھەرگیز ڕێک نەخرانەوە، کۆمارییەکان زۆربەی چەک و یەکە بە ئەزموونەکانیان لەدەستدا بوو.[٢] جگە لەوەش لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣٨ حکوومەتی کۆمارییەکان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کشانەوەی خۆبەخشەکانی لیوا نێودەوڵەتییەکان، لە لایەکی ترەوە ناسیۆنالیستەکان لە ئەڵمانیاوە پێداویستی نوێی تەقەمەنی و چەک و فڕۆکەیان پێگەیشت،[٢] جگە لەوەش، دوای ڕێککەوتنی میونشن، ھیوای دەستێوەردانی دیموکراسییەکانی ڕۆژاوا بە مەبەستی یارمەتیدانی کۆماری کەتەلۆنیا لە دژی ئەڵمانیا و ئیتالیا لەناوچوو.[٢] فەرەنسا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٨ جارێکی دیکە سنوورەکانی داخست و سەروەت و سامانی دارایی کۆمارییەکانی لە بانکەکانی فەرەنسادا بلۆک کرد.[١][٣][٤]

ھێزە دژبەرەکان

دەستکاری

ناسیۆنالیستەکان

دەستکاری

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا، کوتلەی ناسیۆنالیستی، گرووپێکی سوپای کۆکردەوە، سوپای باکوور، کە ٣٠٠ ھەزار[٥] بۆ ٣٤٠٬٠٠٠ پیاوی تێدابوو بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ فیدل داڤیلا بە مەبەستی داگیرکردنی کەتەلۆنیا، پێکھاتن؛ ناسیۆنالیستەکان باشترین دابەشکردنەکانیان بە درێژایی بەرەکە لە پیرینیسەوە تا دەریای ناوەڕاست کۆکردەوە.[٦] بەدرێژایی سێگرێ ناسیۆنالیستەکان سوپای ئورگێلی مونۆز گراندێس و سوپای مایسترازگۆی گارسیا ڤالینۆ و سوپای ئەراگۆنی مۆسکاردۆیان بڵاوکردەوە؛ لە یەکگرتنی سێگرێ لەگەڵ ئیبرۆ گامبارای ئیتاڵی <i id="mwZQ">کوێرپۆ لیجۆناریۆ ئیتالیۆ</i> لە چوار فیرقە (٥٥٫٠٠٠ پیاو) و یەکەی سوپای سۆلچاگا لە ناڤارا جێگیر بوون؛ ھەروەھا ناسیۆنالیستەکان بە گوتەی بیڤۆر ٣٠٠ تانک و زیاتر لە ٥٠٠ فڕۆکە (لە نێویاندا فڕۆکەی جەنگی Bf 109E و Heinkel 112) و ١٤٠٠ تۆپیان لە ئامادە باشی دا بوو.[٧]

کۆمارییەکان

دەستکاری

کۆمارییەکان لە دژی ناسیۆنالیستەکان بوون، سوپای ڕۆژھەڵاتی عەقید پێریا و سوپای ئیبرۆی عەقید خوان مۆدێستۆیان لەژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵ خوان ھێرناندێز ساراویا، فەرماندەی گرووپی سوپای ھەرێمی ڕۆژھەڵات، لەگەڵ ٢٢٠٬٠٠٠[٧] بۆ ٣٠٠٬٠٠٠[٥] پیاو، کە زۆربەیان بێ چەک بوون[٥][٧] حکوومەتی سۆڤیەت ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی ٢٥٠ فڕۆکە و ٢٥٠ تانک و ٦٥٠ تۆپ بۆ کەتەلۆنیا،[٥][٨] بەڵام بارەکە تا ١٥ی کانووی دووەم نەگەیشتە بۆردۆ و تەنھا بەشێکی کەمی سنوورەکانی بەزاند.[٧] جگە لەوەش بەھۆی گۆشەگیری نێودەوڵەتی کۆمار و نەبوونی خۆراک،[٧] ھەستی سەرکەوتنی سەربازانی حکوومەت و دانیشتووانی مەدەنی لە ناوچەی کۆمار زۆر نزم بوو. خەڵک تەنھا ھیوای کۆتایی ھاتنی شەڕەکەیان دەخواست.[١][٩]

ھێرشی ناسیۆنالیستەکان

دەستکاری

ھێرشی ناسیۆنالیستەکان لە ١٠ی کانوونی دووەمدا پلانی بۆ دانرابوو بەڵام بۆ ٢٣ی کانوونی دووەم دواخرا.[٥] لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا ئیتاڵییەکان و ناڤارییەکان لە مێکوینێنزا سێگرێیان بەزاند و ھێڵەکانی کۆمارییان شکاند و شازدە کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد، بەڵام لە ٢٥ی کانوونی دووەمدا لەلایەن یەکەی کۆمارییەکانی پێنجەم و پازدەھەمەوە بە سەرۆکایەتی لیستەر ڕاگیران. لە لای چەپەوە، مونۆز گراندێس و گارسیا ڤالینۆ بەرەو سێرڤێرا و ئارتیسا پێشڕەوییان کرد، بەڵام لەلایەن یەکەی ٢٦ی کۆمارییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا. لە باشوورەوە سەربازەکانی یاگوێ بەھۆی ئاوی لافاوەکانی ئیبرۆوە نەیانتوانی پێشڕەویی بکەن. کۆمارییەکان یەکەم ھێرشی ناسیۆنالیستەکانیان ڕاگرت؛ سەرەڕای ئەوەش لە دە ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا ٤٠ فڕۆکەیان لەدەستدا.[٧][١٠]

لە ٣ی کانوونی دووەم سۆلچاگا ھێرشی کردە سەر لێس بۆرگێس بلانکێس و مونۆز گراندێس و گارسیا، و ڤالینۆ ئارتیسایان داگیرکرد و یاگوێ ئیبرۆیان شکست پێھێنا. مۆسکاردۆ لە لیدیا ھێرشی کرد و ئیتاڵییەکان لە ٥ی کانوونی دووەم لۆس بۆرخێس بلانکێسیان داگیرکرد. ھەر لەو ڕۆژەدا سوپای کۆمارییەکان ھێرشێکی لەناکاویان لە ئێکسترێمادورا بەرەو پێنارۆیا دەست پێکرد بە مەبەستی لادانی ھێزە ناسیۆنالیستەکان، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک ھێرشەکە ڕاگیرا و ھێرشی ناسیۆنالیستەکان لە کەتەلۆنیا بەردەوام بوو.[٧] لە ٩ی کانوونی دووەم یەکەی سوپای ئەراگۆنی مۆسکاردۆ لە مۆلێروسا پەیوەندی بە گامبارا کرد و بەشی باکووری بەرەکەی شکاند. یەکەی پێنجەم و پازدە کۆمارییەکان ڕووخا و بە شێوەیەکی ناڕێک پاشەکشەیان کرد؛ لە ١٥ی کانوونی دووەم یەکەی ئەراگۆن و مایسترازگۆ دوای ڕێپێوانێکی یەک ڕۆژەیی ٥٠ کەسی، سێرڤێرا و یەکەی تاراگۆنایان شکست پێ ھێنا.[١١] تا ئەو کاتە، ناسیۆنالیستەکان یەک لەسەر سێی کەتەلۆنیایان داگیرکردبوو و ٢٣ ھەزار دیلیان گرتبوو و ٥ ھەزار سەربازی کەتەلۆنی کۆماریخوازیان کوشتبوو.[٧]

لێکەوتەی سەربازی و سیاسی

دەستکاری
 
ئیسپانیا دوای کۆتایی ھاتنی ھێرشی کەتەلۆنیا؛ ناوچەی کۆمارییەکان بە ڕەنگی سپی، ناسیۆنالیستە ئیسپانییەکان بە ڕەنگی ڕەساسی

بە ڕووخانی کەتەلۆنیا، کۆمار دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەی لەدەستدا، کە پیشەسازی جەنگیی کەتەلۆنیا و ناوەندی بەشێکی زۆری سوپاکەی (زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار سەرباز) بوو.[٥] لە ٢ی شوبات ئازانا دەستی ڕادەست بوونی خۆی ڕاگەیاند و لە ٢٧ی شوبات فەرەنسا و بەریتانیا بە فەرمی حکوومەتی فرانکۆیان ناساند.[١] بەرخۆدانی سەربازی زیاتر مەحاڵ بوو و شەڕەکە بۆ کۆمار تەنیا دۆڕانێک بوو، سەرەڕای ئەوەی کە ٣٠٪ی ئیسپانیا دوای ھێرشەکە ھێشتا لەژێر کۆنترۆڵی کۆمارییەکان بوو و خوان نێگرین سەرۆک وەزیران پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە کۆمار دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەرخۆدان.[٢][١٢][١٣]

چارەنووسی پەنابەرەکانی کۆمار

دەستکاری

دەربەدەری کۆمارییەکان لە پازدە کەمپی ناتەواودا بوو (زۆربەی کەمپەکان گەمارۆدراوی تەلی دڕکاوی و لەسەر خۆڵ بوون، بەبێ پەناگەیەکی بنەڕەتی تەندروستی یان دامەزراوەی تەندروستی یان چێشتخانە)[١٤] لەلایەن حکوومەتی فەرەنسا لە شوێنەکانی وەک ئارجێلێس، گورس، ڕیڤێساڵتێس و ڤێرنێتدا زیندانی کرابوون.[٧] بارودۆخی ژیان لە کەمپەکاندا زۆر سەخت بوو؛ لە شەش مانگی یەکەمدا ١٤٦٧٢ پەنابەر بەھۆی بەدخۆراکی یان نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا.[١٤] حکوومەتی فەرەنسا ھانی پەنابەرەکانی دا بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، و تا کۆتایی ساڵی ١٩٣٩ لە نێوان ٧٠ ھەزار[١] بۆ ١٨٠ ھەزار پەنابەر گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا؛ بەڵام ٣٠٠ ھەزار کەسیان ھەرگیز نەگەڕانەوە ناوچەکانیان.[٧] زۆرێک لە وڵاتانی دیکە داوای وەرگرتنی پەنابەرییان کرد: یەکێتی سۆڤیەت (لە نێوان ٣٠٠٠[٧] بۆ ٥٠٠٠)،[١] ئەمریکا و کەنەدا (نزیکەی ١٠٠٠)، بەریتانیا، بەلجیکا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا (لە نێوان ٣٠٠٠[١٥] بۆ ٥٠٠٠)[٧] و ئەمریکای نزیکەی (٣٠ ھەزار).[١٥][١] سەرەڕای ئەوەش لانیکەم ١٤٠ ھەزار پەنابەر لە فەرەنسا مانەوە لەکاتێکدا ١٩ ھەزار پەنابەر چوونە کۆلۆنییەکانی فەرەنسا لە باکووری ئەفریقا. دوای ڕووخانی فەرەنسا ١٠ ھەزار[١] بۆ ١٥ ھەزار[٢] پەنابەر لەلایەن نازییەکانەوە دەستبەسەر کران و دیپۆرتکرانەوە بۆ ئۆردوگاکان.. ١٠ ھەزار کەسی دیکەش پەیوەندییان بە بەرخۆدانی فەرەنساوە کرد[١] و زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسیش پەیوەندییان بە ھێزە ئازادەکانی فەرەنساوە کرد.[١][١٦][١٧][١٨][١٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د Graham 2005.
  2. ^ ئ ا ب پ ت Preston 2006.
  3. ^ «The Catalonia Offensive • Robert Capa • Magnum Photos Magnum Photos». Magnum Photos (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ MUSUNDI، MYA (٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «23 December 1938: Catalonia is stormed by Nationalist troops». Sur in English (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج Thomas 2001.
  6. ^ «1939 Victoriosa ofensiva en Cataluña». Diario de Cádiz (بە ئیسپانی). ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ Beevor 2006.
  8. ^ Martín Ramos، José Luis (2019). «La batalla de Cataluña». La Guerra Civil española, 80 años después: un conflicto internacional y una fractura cultural, 2019, ISBN 978-84-309-7609-6, págs. 313-328. Tecnos: 313–328. ISBN 978-84-309-7609-6.
  9. ^ «About: Catalonia Offensive». dbpedia.org. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ Peers، E. Allison (1937). «Catalonia and the Spanish Civil War». Studies: An Irish Quarterly Review. 26 (101): 1–15. ISSN 0039-3495.
  11. ^ Catalunya، Agència Catalana del Patrimoni, Generalitat de. «Re-crossing the Ebro». Visitmuseum · Catalonia museums (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  12. ^ «Catalonia: The irresponsibility of separatism». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «Sacked Catalan president condemns 'brutal judicial offensive' | Catalonia | The Guardian». amp-theguardian-com.cdn.ampproject.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ ئ ا Preston 2002.
  15. ^ ئ ا «Mapa del exilio republicano». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  16. ^ Cetrà، Daniel (٢ی نیسانی ٢٠١٤). «Catalonia deadlocked as nationalists plan new offensive». The Conversation (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. ^ «Franco inicia la ofensiva de conquista de Catalunya». ElNacional.cat (بە ئیسپانی). ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ «1939: Testimonios de la derrota». www.mhcat.cat (بە European Spanish). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  19. ^ Gómez، Javier (١ی نیسانی ٢٠١٩). «1939, el final de la guerra civil». Desperta Ferro Ediciones (بە ئیسپانی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.