ھێرشی نیس ٢٠٢٠ ئەو ھێرشە بوو لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن کەسێک بە ناوی ئیبراھیم عویساوی[١] کە بە ڕەگەز تونسیە کرایە سەر کەنیسەی نۆتردام لە نیسی وڵاتی فەڕوسا کە لە ئەنجامدا ٣ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون دواتر ھێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت،[٢] ئەمە دووەم ھێرشی کەسە بەڕەگەز تونوسییەکانە بۆسەر شاری نیسی فەڕەنسا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ کەسێکی بە ڕەگەز تونسی- فەرەنسی بە بارھەڵگرێکی نەفەر ھەڵگر خۆی بەناو ئاھەنگێکی جەماوەری کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی فەڕەنسا ڕێکخرابوو لەئەنجامدا بەلانی کەمەوە ٨٤ کەس کووژران.[٣]

ھێرشی نیس ٢٠٢٠
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕینیس
جێNotre-Dame de Nice
پۆتانی شوێن٤٣°٤٢′١٢″N ٧°١٥′٥٨″E
کاتی ڕوودان٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
چەک و تەقەمەنیچەقۆ
تاوانبارBrahim Issaoui
Map

ڕووداوەکە دەستکاری

 
شوێنی ڕووداوەکە

ھێرشەکە کاتژمێر ٨:٣٠ سەر لە بەیانی ئەنجامدرا ھێرشبەرەکە بە دروشمی ئاینی ئیسلام (اللە اکبر) پیاوێکی تەمەن ٥٥ سالی کوشت بە چەقۆ پاشان ھێرشی کردە سەر ژنێکی تەمەن ٤٤ و و ژنێکی دیکەی تەمەن ٦٠ سەری لە لاشە کردەوە و چەند کەسێکی بریندار کرد، یەکیک لە کوژراوەکان کە تەمەن ٤٤ ساڵ خەلکی بەڕازیل و دایکی سێ منداڵ بوو,[٤] پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە لە سەرتادا ھێرشبەرەکە بریندار دەکەن و پاشان دەیکوژن پۆلیس ڕایگەیاند ھێرشبەرەکە دوو موبایل و چەن چەقۆیەک و قورئانێکی پێ بووە. ڕۆژی ھەینی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕێکخراوێکی نەناسراو بە ناوی «مەھدی باشووری تونس» بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.[٥]

کاردانەوکان دەستکاری

  • سەرۆکی فەڕەنسا: ئەنجامدەری ئەو ھێرشەی بەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر کڵێسایەکی شاری نیس و تێیدا سێ کەس کوژران کە یەکێکیان بە چەقۆ ملی لە لاشەی کرایەوە، بریتییە لە "تیرۆریستێکی ئیسلامی"
  • سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدەکەم کە لە شاری نیس لە فەڕەنسا ژمارەیەک ھاوڵاتی کردە ئامانج و بوونە قووربانی سەرەخۆشیی قۆووڵم پێشکەش بە خێزان و کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی فەڕەنسا دەکەم، لەک کاتەدا سەختەدا ھاوسۆز و ھاوخەمیانم "
  • دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا :"دڵمان لای خەڵکی فەرەنسایە. لەم شەڕەدا ئەمریکا پشتی دێرینترین ھاوپەیمانمان دەگرێت. دەبێت ھێرشی تیرۆریستە ئیسلامییە تووندڕەوەکان بە زووترین کات بوەستێنرێت"
  • سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: " نابێت ڕێگەبدرێت یەکدی قبووڵنەکردن شوێنی یەکدی قبووڵکردن بگرێتەوە پێویستە ڕێگەنەدرێت تووندوتیژی لە کۆمەڵگەکاندا زیادبێت"
  • محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران: "بەتووندی سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی نیس دەکەین"
  • وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: " ھیچ پاساوێک بۆ کوشتنی مرۆڤ نییە ئەوەش ڕوونە ئەو کەسانەی ئەو ھێرشە دڕندانەیەیان لە شوێنێکی پیرۆزی پەرستشکردن کردووە، ھەرگیز سوودیان لە ئایین و بەھا مرۆڤایەتی و ئەخلاقییەکان وەرنەگرتووە"

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ناسنامەی ھێرشکەرەکەی ئەمڕۆی فەڕەنسا ئاشکراکرا". nrttv. Retrieved 30ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "ماکرۆن: ھێرشبەرەکەی ئەمڕۆ تیرۆریستێکی ئیسلامییە". nrttv. Retrieved 30ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "France lorry attack: As it happened". bbc. Retrieved 30ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "یەکێک لە کوژراوەکانی ھێرشەکەی فەرەنسا ژنێکی بەرازیلییە و دایکی سێ منداڵە". rudaw. Retrieved 30ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ "لایەنێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی دوێنێی فەڕەنسای گرتەئەستۆ". nrttv. Retrieved 30ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)