ھیونگینجیمون

یەکێکە لە هەشت دەروازەکەی سیئۆل

هیونگیمون (بە ئینگلیزی: Heunginjimun) زیاتر بە دۆنگدایمون ناسراوە، یەکێکە لە هەشت دەروازەکەی سیئۆل لە دیواری قەڵای سیئۆل، کە شوێنێکی دیارە لە ناوەڕاستی سیئۆل لە کۆریای باشوور. ناوە کۆرییەکەی بە واتای "دەروازەی ڕۆژهەڵاتی گەورە" دێت، چونکە دەروازەی سەرەکی ڕۆژهەڵات بووە کە سیئۆلی دەورە داوە لە سەردەمی شانشینی جۆسۆن. دەروازەکە دەکەوێتە جۆنگنۆ ٦-گا لە جۆنگنۆ گو.

هیونگینجیمون
흥인지문
ناوەکانی تردۆنگدایمون
زانیاری گشتی
جۆردەروازەی قەڵا
شار یان شارۆچکەسیئۆل
وڵات کۆریای باشوور
Construction started١٣٩٦
Design and construction
خاوەنحکومەتی کۆریای باشوور
تابلۆی دەروازەی هیونگیمون، سیئۆل، کۆریای باشوور. هیونگیمون بە دۆنگدایمون یان دەروازەی ڕۆژهەڵاتیش ناسراوە.

لە ٢١ی کانونی دووەمی ١٩٦٣ وەک گەنجینەی کۆریا دەستنیشانکرا.[١]

ئەم پێکهاتەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن پاشا تایجۆی جۆسۆن لە ساڵی پێنجەمی حوکمڕانیدا لە ١٣٩٨ دروستکراوە. لە ساڵی ١٤٥٣ نۆژەن کراوەتەوە و پێکهاتەی ئێستاش ئەو پێکهاتەیەیە کە لە ساڵی ١٨٦٩ دووبارە دروستکراوەتەوە. قەڵاکە شێوازی تەلارسازی کۆتایی سەردەمی جۆسۆن نیشان دەدات.[٢]

ڕووداو

دەستکاری

نزیکەی کاتژمێر ١:٤٩ خولەکی بەیانی ٩ی ئازاری ٢٠١٨، پیاوێکی تەمەن چلەکان بە نهێنی هەڵیکوتایە ناو کۆشکی هیونگینجیمون و ئاگری لە سندوقێکی بەردا کە پێشوەختە ئامادەکرابوو[٣]، بەڵام خۆشبەختانە تەنها بەشێک لە دیواری هیونگیمون سووتاوە ، و ئەو کەسەی ئاگرەکەی کردبووەوە لە هەمان ڕۆژ دەستگیرکرا.[٤] هیونگیمون لەلایەن ئۆفیسی جۆنگنۆ گو لەگەڵ دۆنگمیۆ، چانگویمون و گیۆنگیۆجانگ بەپێی یاسای پاراستنی میراتی کولتووری دەپارێزرێت.[٥]

وێنەکان

دەستکاری

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «국가기록원 기록물뷰어». theme.archives.go.kr. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Visit Seoul - SEE & DO > Museum & Attractions > Historical Sites». web.archive.org. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ 이태수 (٩ی ئازاری ٢٠١٨). «숭례문 화재 10년만에…흥인지문 방화에 문화재 관리 또 도마(종합)». 연합뉴스 (بە كۆری). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ 세계일보 (٩ی ئازاری ٢٠١٨). «하마터면… '보물 1호' 동대문 불탈 뻔». 세계일보 (بە كۆری). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ 이태수 (٩ی ئازاری ٢٠١٨). «숭례문 화재 10년만에…흥인지문 방화에 문화재 관리 또 도마(종합)». 연합뉴스 (بە كۆری). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.