ھۆنگ کۆنگ لە ئۆڵۆمپیاد

ھۆنگ کۆنگ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، ھۆنگ کۆنگ لەو کاتەوە بەشداری لە ھەموو خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا کردووە جگە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠ کە بایکۆتی کرد، ھەروەھا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە و لەوکاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. ھۆنگ کۆنگ یەکەم مەدالیای زێڕی لە ساڵی ١٩٩٦ بەدەستھێناوە، دووەم مەدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بردەوە. جگە لەوانەش ھۆنگ کۆنگ خاوەنی حەوت مەدالیای دیکەیە، (سێ زیو و چوار برۆنزی).

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hong Kong at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢.