ھۆزی یاو

پۆلێنکردنی حکومەت بۆ کەمینە جیاوازەکان لە چین

ھۆزی یاو (بە ئینگلیزی: Yao people؛ بە چینی: 瑶族) یەکێکن لەو ٥٥ کەمینە نەتەوەییەی کە بە فەرمی ناسراون لە چین و لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری ڕۆژئاوا و باشوور نیشتەجێن. هەروەها یەکێک لەو ٥٤ نەتەوەیە پێکدەهێنن کە ڤێتنام بە فەرمی دانیان پێداناوە. لە چین لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠دا ژمارەیان ٢٧٩٦٠٠٣ کەس بووە و لە سەرژمێری ڤێتنام لە ساڵی ٢٠١٩دا ژمارەیان ٨٩١ هەزار و ١٥١ کەس بووە.[٢]

ھۆزی یاو
A Yao woman, Tiantouzhai, Longji Terraces, China, November 2010
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
+٣،٥٠٠،٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 چین: 2,796,003 (2010)
 ڤیێتنام: 891,151 (2019)[١]
زمانەکان
زمانەکانی مینیک، بونو، پا هنگ، لاکجا، ماندەرینی چینی، شاوژۆ تووا، ڤێتنامی، ئینگلیزی
ئایین
بەزۆری ئایینی خەڵکی یاو، کەمینەی بودیزمن

مێژوو دەستکاری

سەرچاوەی هوزی یاو دەكرێت بگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە هونانەوە دەست پێدەکات. یاو و همۆنگ لە یاخیبووانی سەردەمی یاخیبوونەکانی میاو دژی شانشینی مینگ بوون. لەگەڵ فراوانبوونی چینییەکانی هان بۆ باشووری چین، یاوەکان پاشەکشەیان کرد بۆ بەرزاییەکانی نێوان هونان و گویژۆ لە باکوور و گوانگدۆنگ و گوانگشی لە باشوور و بڵاوبوونەوە بۆ یونانی ڕۆژهەڵات.[٣] لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩٠، حکومەتی گوانگدۆنگ دەستی کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی یاو لە باکووری ڕۆژئاوای گوانگدۆنگ.[٤]

شەڕی ناوخۆی لەیوشن دەستکاری

لە کاتی شەڕی ناوخۆی لەیوشن، هۆزەکانی یاو لە لائۆس پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا هەبوو و بە "هێزێکی دۆستانەی کارامە" ناوزەد کران. ئەوان لە بەرژەوەندی حکومەتی (ڤێتنامی باشوور) دژی کۆمۆنیستەکان شەڕیان کرد[٥] ئەم پەیوەندییە بووە هۆی ئەوەی حکومەتی نوێی کۆمۆنیستی لەیوشن گروپە خێڵەکییەکانی یاو بکاتە ئامانج کاتێک شەڕەکە تەواو بوو. ئەمەش بووە هۆی کۆچی زیاتر بۆ تایلەند، لەوێ هۆزەکان خرانە کەمپەکانەوە بەدرێژایی سنووری تایلەند و لائۆس.

کۆچکردن بۆ ئەمریکا دەستکاری

دوای بەدەستهێنانی پێگەی پەنابەری لە حکومەتی تایلەند و بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرێک لە خەڵکی یاو توانیان بڕۆن بۆ ناو ئەمریکا، هەرچەندە بەشێکی زۆریان لە تایلەند ماونەتەوە. زۆربەی ئەو یاوانەی کە کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا بەدرێژایی بەشی ڕۆژئاوای ئەمریکا نیشتەجێ بوون، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوەڕاست و باکووری کالیفۆرنیا وەک ڤیسالیا، ئۆکلاند، ئۆرۆڤیل، ڕیدینگ، ڕیچمۆند، ساکرامنتۆ نیشتەجێ بوون

کولتوور و کۆمەڵگا و ئابووری دەستکاری

 
منداڵێکی یاو بە جلی نەریتی لە گوانگشی

خەڵکی یاو زیاتر لە هەزار ساڵە جووتیارن، زۆربەیان لە کێڵگەن و برنج دەچێنن، هەروەها هەندێكیان خەریکی ڕاوکردنن[٦]

یاوەکان ساڵانە لە شانزەهەمین ڕۆژی مانگی دەیەمی مانگدا فێستیڤاڵی پان وانگ ئاهەنگ دەگێڕن بۆ جەژنێکی خۆش بۆ یاو و ئاهەنگگێڕان بە دروێنەیەکی باش[٧]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Census 01/04/2019. p. 44. General Directorate for Statistics of Vietnam, 19/12/2019. accessdate 1/09/2020.
  2. ^ "Yao people", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-03, retrieved 2023-08-18
  3. ^ Wiens, Herold J. (Herold Jacob) (1967). Han Chinese expansion in South China. Internet Archive. [Hamden, Conn.] : Shoe String Press.
  4. ^ The Chinese Times (بە ئینگلیزی). 1890.
  5. ^ "Independent Lens | PBS". Independent Lens (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-18. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  6. ^ "Greenwood Publishing Group", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-10, retrieved 2023-08-18
  7. ^ "Cambridge University Press", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-11, retrieved 2023-08-18