ھوگۆ ئکیتکی (لەدایکبووی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٢) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسییە کە وەک ھێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی پاریس سان جێرمان، بە خواستن لە یانەی ھەمان وڵات ڕیمس.[١]

ھوگۆ ئیکیتکی
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٨–٢٠١٣ کۆرمۆنتریل
٢٠١٣–٢٠١٩ ڕیمس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٩–٢٠٢١ ڕیمس ١٥ (٦)
٢٠٢٠- ڕیمس ٢٦ (١٠)
٢٠٢١ ڤێجلێ (خواستن) ١١ (٣)
٢٠٢٢- پاریس ساینت جێرمان (خواستن) ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار -٢٠ ساڵان ٦ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of تەممووزی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیران ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

ڕیمس دەستکاری

لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠، ئیکیتکی یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یانەی ڕیمس واژوو کرد.[٢] لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ یەکەم یاری خۆی کرد لەگەڵ تیمی یەکەم لە خولی فەڕەنسی (لیگ ١) و ٣–١ دۆڕان لە بەرامبەر لۆریێن.[٣] لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئیکیتیکی چووە خولی سوپەری دانیمارکی یانەی ڤێجڵ بۆڵدکڵب بە خواستن بۆ تەواوی وەرزەکە.[٤]

لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١، ئیکیتکی دووەم و سێیەم گۆڵی ڕیمسی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ی لە بەرامبەر نانتس، کە وەک یەدەگ ھاتە یاریگاوە.[٥] لە ماوەی گواستنەوەی یاریزانانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئیکیتکی ھەلی گواستنەوەی بۆ یانەی بۆ نیوکاسڵ یونایتد ڕەتکردەوە. سەرۆکی ڕییمز جەن-پایەر کایڵۆت دانی بەوەدا نا کە یانەکە «دەستەوارەکەی زۆر باشی» بۆ ئیکیتکی بەدەست گەیشتووە، بەڵام دووپات کردەوە کە «ھێشتا مێژوویەک کە بەیەکەوە بینوسین».[٦]

پاریس سان-جێرمان دەستکاری

لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢، پاریس سان-جێرمان گرێبەستی لەگەڵ ئیکیتکی ڕاگەیاند بە خواستن[٧]بۆ ماوەی وەرزێک کە بژاردەی کڕینی دواتری ھەیە بە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ. ھەروەھا بۆنس[٨] بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، بژاردەی کڕین لە ڕێکەوتنەکە بەشێوەیەکی ئیجبارییە.[٩]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

ئیکیتکی لە فەڕەنسا لەدایکبووە، لە باوکێکی کامیرۆنی و دایکێکی فەڕەنسی.[١٠] یاریزانی نێودەوڵەتی فەڕەنسایە لە ئاستی لاوان، بۆ فەڕەنسای خوار ٢٠ ساڵان یاری دەکات.[١١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جام کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڕیمس B ٢٠١٩ ٢٠ نەتەوەیی ٢ ١٢ ٥ - - - ١٢ ٥
٢٠٢٠–٢١ نەتەوەیی ٢ ٢ ١ - - - ٢ ١
٢٠٢١ نەتەوەیی ٢ ١ ٠ - - - ١ ٠
کۆی گشتی ١٥ ٦ ٠ ٠ - - ١٥ ٦
ڕیمس ٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی فەڕەنسی ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠
٢٠٢١ خولی پلە یەکی فەڕەنسی ٢٤ ١٠ ٢ ١ - - ٢٦ ١١
کۆی گشتی ٢٦ ١٠ ٢ ١ ٠ ٠ - ٢٨ ١١
ڤێجلێ (خواستن) ٢٠٢٠–٢١ خولی سوپەری دانیمارکی ١١ ٣ ٠ ٠ - - ١١ ٣
پاریس سان-جێرمان ٢٠٢٢–٢٣ خولی پلە یەکی فەڕەنسی ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ٥٢ ١٩ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥٤ ٢٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھوگۆ ئیکیتکی لە ساکروێی. Retrieved 31 January 2022.
  2. ^ "Premier contrat pro pour Hugo Ekitike! | Stade de Reims". www.stade-de-reims.com.
  3. ^ "Reims vs. Lorient - 17 October 2020 - Soccerway". Soccerway.
  4. ^ Vejle Boldklub forstærker sig med Ligue 1-talent ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., vejle-boldklub.dk, 29 January 2021
  5. ^ Oludare, Shina (26 September 2021). "Simon scores as Nantes lose to Ekitike's Reims". goal.com. Retrieved 27 September 2021.
  6. ^ "Hugo Ekitike: Newcastle move for Reims forward off". Sky Sports (بە ئینگلیزی). 31 January 2022. Retrieved 2022-01-31.
  7. ^ "PSG announced Hugo Ekitike for Loan". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "Hugo Ekitiké signs with Paris Saint-Germain". 16 July 2022. Retrieved 16 July 2022.
  9. ^ Aouna, Santi (16 July 2022). "PSG: option d'achat obligatoire pour Hugo Ekitike". Foot Mercato (fr) (بە فەڕەنسی). Retrieved 17 July 2022.
  10. ^ infos, recevez nos alertes (2 June 2020). "Reims: Hugo Ekitike va signer son premier contrat professionnel".
  11. ^ "Foot: Ekitike et Lukeba promus chez les Espoirs". 9 November 2021.