ھاینریچ لویس دی ئارێست

هاینریچ لویس دی ئارێست (١٣ی ئابی ١٨٢٢ – ١٤ی حوزەیرانی ١٨٧٥[١] ) فەلەکناسێکی ئەڵمانی بووە، لە شاری بەرلین لەدایکبووە، هەندێک جار ناوی بە هاینریچ لودویگ دی ئارێست ناودەبرێت .

هاینریچ لویس دی ئارێست
لێدوان=
لەدایکبوون١٣ی ئابی ١٨٢٢
بەرلین
مردن١٤ی حوزەیرانی ١٨٧٥ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
کۆپنھاگن
خەڵاتەکانی
  • مەدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی
  • خەڵاتی لالاندێ (١٨٤٤)
گەڕەستێرۆچکە کە دۆزراونەتەوە: ١
76 فرێیا ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٢

ژیاننامە دەستکاری

لە کاتێکدا کە هێشتا خوێندکاری زانکۆی بەرلین بوو، دی ئارێست بەشێک بوو لە گەڕانەکانی یۆهان گۆتفرید گال بۆ نەپتون . لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٤٦، پێشنیاری کرد کە هێڵکارییەکی ئاسمانی کە بەم دواییە کێشراوە، لە ناوچەی شوێنی پێشبینیکراوی ئۆربان لی ڤێریێر ، دەتوانرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ ئاسمانی ئێستا بۆ گەڕان بەدوای تایبەتمەندی ئاوارەبوونی هەسارەیەکدا ، بە پێچەوانەی ئەستێرەیەکی وەستاو، هەر لەو شەوەدا هەسارەی نەپتون دۆزرایەوە.

کارەکانی دواتری دی ئارێست لە ڕوانگەی لایپزیگ وای لێکرد، لە ساڵی ١٨٥١، ئەو کلکدارە بدۆزێتەوە کە ناوی لێنراوە (بە فەرمی ناوی ٦P/d'Arrest ). هەروەها لێکۆڵینەوەی لە گەڕەستێرۆچکەکان کردووە، ٧٦ فرێیا و تەمەئەستێرە و گەلەئەستێرەی دۆزیوەتەوە، لە ساڵی ١٨٦١دا NGC ١ و لە ساڵی ١٨٦٥دا NGC ٢٦ و NGC ٣٥٨ ی دۆزیوەتەوە.

لە ساڵی ١٨٦٤ دی ئارێست گەڕانێکی سەرکەوتوو نەبوو بەدوای مانگەکانی مەریخدا، و بە نزیکەیی سەرەوەی ٧٠ خولەکی کەوانەیی وەک ئەو مەودایە لە مەریخەوە دانا کە پێویستە بەدوای مانگێکدا بگەڕێت. [٢]

لە ساڵی ١٨٧٥دا میدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٨٥٧ لەگەڵ ئۆگست ئێمیلی مۆبیۆس، کچی هاینریچ سەرپەرشتیاری ئەوکاتی، ئۆگست فێردیناند مۆبیۆس هاوسەرگیری کرد. [٣] لە شاری کۆپنهاگن لە وڵاتی دانیمارک کۆچی دوایی کردووە.

ڕێزلێنان دەستکاری

هەر یەک لە کانی (D'Arrest) لەسەر مانگ، مانگی فۆبۆس کە مانگێکی هەسارەی مەریخە، هەروەها گەڕەستێرۆچکەی 9133 d'Arrest بە ناوی ئەوەوە ناونران.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Müller, August, Allgemeines Wörterbuch der Aussprache ausländischer Eigennamen (7th ed., 1903), p. 34.
  2. ^ Lord Lindsay, "Address," Monthly Notices of the Royal Astronomical Society 39:4 (Feb. 14, 1879), p. 311.
  3. ^ Hockey, Thomas (2009). The Biographical Encyclopedia of Astronomers. Springer Publishing. ISBN 978-0-387-31022-0. Retrieved August 22, 2012.

بەستەری دەرەکی دەستکاری