هاودیان یان هەودیان (بە عەرەبی: هودیان،هافدیان)، (بە ئینگلیزى: Hawdyan)، گوندێکى سەر بە قەزاى سۆران (ئیدارەى سەربەخۆى سۆران)ى باکوورى پارێزگاى هەولێر. کەوتۆتە دیوى باکوورى بنارى چیاى برادۆست. بریتیە لە نزیکەى ٧٥٠ ماڵ و زۆرینە موسڵمانى شافعین و ئەوانى تر دیانن کە لە ساڵانى ١٩١٧ لە ترسی کۆمەڵکوژى لە هەکاری و شەمزینانەوە هەڵاتوون. پێشان چەند ماڵێکى جوولەکەش هەبوون ساڵى ١٩٥٠ ناچارکران کۆچ بکەن . زمانى ئاخاوتنى خەڵکەکە کوردىە بە زارى سۆرانی و تیرەکانى بریتین لە باڵەکى و بەگزادە و هەرکى و سوورچى.