ھاروون کوڕی تارەح [١] یان ھاران کوڕی تارەح (بە عیبری: הָרָן)کەسایەتییەکی ئینجیلییە کە لە پەیمانی کۆندا وەک برای پێغەمبەر ئیبراھیم باسکراوە. ھەروەھا برای ناحۆر کوڕی تارەح و باوکی پێغەمبەر لووتە. ھاران لووت و دوو کچی بە ناوەکانی میلکە و یەسکەی بوو، و میلکە ھاوسەرگیری لەگەڵ ناحۆری مامی کرد. [٢] ھاران مرد پێش ئەوەی تارەح و ئیبراھیم لە ئوری کلدانەکانەوە کۆچ بکەن. دوای مردنی ئەو، خێزانەکەی بەرەو کەنعان گەشتیان کرد و زۆربەیان لەگەڵ ناحۆردا بوون بۆ حەڕان و دەوترێت شاری حەران بە ناوی ئەوانەوە ناونراوە، لە کاتێکدا لووت لەگەڵ ئیبراھیمدا بووە، پاشان چووە سەدۆم و عەمۆرا. [٣] [٤] بەپێی ئایینی کریستیان، عیسا بە نەوەی ھاران دادەنرێت - لە ڕووی یاساییەوە - لە ڕێگەی ڕووتی باپیرە گەورەی داودەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «نسب لوط علیە السلام - إسلام ویب - مركز الفتوى». لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «ھاران — مكتبة برج المراقبة الالكترونیة». لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ Eerdmans dictionary, p. 997
  4. ^ «تاريخ الطبري » لوط بن ھاران بن تارخ». لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.