گەمارۆدانی حەلەب (١٩٨٠)

گەمارۆدانی حەلەب ئاماژەیە بۆ چەند کۆمەڵکوژییەک کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ھێزەکانی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی حافز ئەسەد لە ساڵی ١٩٨٠ لەکاتی شەڕی چەکداری نێوان ئەوان و گرووپە سوننەکان ئەنجامدرا. لە پێشەنگدا ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین.[١]

گەمارۆدانی حەلەب
بەشێکە لەیاخیبوونی ئیخوان موسلمین
جێحەلەب
پۆتانی شوێن٣٦°١١′٥٣″N ٣٧°٩′٤٨″E
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی نیسانی ١٩٨٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٨١
بەشداربووئیخوان موسلمین لە سووریا، سووریا
Map

پێشینە

دەستکاری

ناڕەزایەتی و توندوتیژی

دەستکاری

حەلەب بە شێوەیەکی نەریتی وەک گرنگترین شاری سووریا لە دوای دیمەشق سەیر دەکرێت، هەروەها ناوەندێکی گرنگ بووە بۆ ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسی و عەلمانی سووریا و هەروەها ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ئیسلامیی. شارەکە شوێنی کۆمەڵکوژیی قوتابخانەی تۆپخانەی حەلەب بوو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٩، هەروەها شاهیدی شەڕ و پێکدادانی بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت و ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی بوو لە پاییزی ١٩٧٩. شانە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی توندڕەو هێرشیان کردە سەر پۆلیس و دەورییەکانی حکوومەت؛ لە ئەنجامدا سوپای حکوومەتی سووریا و هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتی دەستگیرکردنیان دەستپێکرد و لە ئەنجامدا زیانی زۆری گیانی لێکەوتەوە.

ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت ئۆپۆزسیۆنیان سەرکوت کرد و ھەڵیانکوتایە سەر ناوەند و شوێنی کۆبوونەوەکانی. ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە پێنج ھەزار سەربازی سەرایای بەرگری پێکھاتبوون، هەروەها هەزاران ئەندامی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی دەوڵەت؛ سەرەڕای بوونی زۆری حکوومەت، کەرتە گەورەکانی حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا کەوتنە خوارەوە.

زیادبوونی چالاکیی ئۆپۆزسیۆن

دەستکاری

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩ توندوتیژی لەو شارەدا تەقیەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان شێخ زەینەددین خەیروڵڵایان دەستگیرکرد، کە دەنگێکی پێشەنگی ئیسلامییەکان و ئیمامی موعتادی نوێژی ھەینی بوو لە مزگەوتی گەورەی حەلەب. دوابەدوای دەستگیرکردنەکە، چالاکیی ئۆپۆزسیۆن و توندوتیژی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و ڕۆژانە خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆت و ھێرش بۆ سەر نووسینگەکانی حیزبی بەعس زیادی کرد. ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی گەورەترین مەترسی بوو بۆ سەر دەوڵەت، هەروەها باشترین چەکدار و ڕێکخراویش بوو، هەرچەندە ئۆپۆزسیۆنی عەلمانی هەڕەشەی لە دەوڵەتی بەعس دەکرد بەهۆی پاڵپشتی بەربڵاوی چینی ناوەند و هەروەها گرووپە کەمینەکانی دژبەری ئیسلامییەکان.

ئەنجام

دەستکاری

زیانەکان

دەستکاری

بە مەزەندەکردن ١٠٠٠–٢٠٠٠ کەس لە کاتی گەمارۆدانەکەدا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، یان لە کاتی پێکدادانەکاندا، بەبێ جیاوازی، یان وەک بەشێک لە لەسێدارەدانی پوختە (اجراءات موجزه). بەلایەنی کەمەوە ھەشت هەزار کەس دەستگیرکراون و سەرچاوەکانی دیکەش باس لە ١٠ ھەزار زیندانی دەکەن. لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨١ ھێزەکانی ئیخوان موسلمین زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان لە حەلەب کوشت؛ نزیکەی ھەموویان بەرپرسی بەعسی عەلەوی بوون، بەڵام ھەندێک لە پیاوانی ئایینیشیان تێدابوو کە ئەم کوشتنانە و ھەڵمەتی تیرۆری چەکداری ئیخوان موسلیمنیان سەرکۆنە کردبوو.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ almodon https://web.archive.org/web/20180428212937/http://www.almodon.com:80/culture/2016/8/4/حلب-والمدن-التي-دمرها-آل-الأسد. لە ڕەسەنەکە لە 28 أبريل 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 July 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ https://archive.org/details/syriaunmasked00midd
  3. ^ https://www.jewishpolicycenter.org/2009/02/28/from-hama-to-hamas-syrias-islamist-policies/
  4. ^ https://archive.org/details/thingsfallapartc00byma