گەشتی خالید کوڕی وەلید (وادی نەخەلە)

گەشتی خالید کوڕی وەلید[١] بۆ وادی نەخەلە لە مانگی یەکی ساڵی ٦٣٠ی زایینی لە ٨ی کۆچی لە مانگی ٩ی ڕوویدا.[٢]

خالید کوڕی وەلید نێردراوە بۆ لەناوبردنی پەیکەری خوداوەندی عوززە کە لەلایەن موشریکەکانەوە دەپەرسترا، ئەو بە سەرکەوتوویی ئەم کارەی بەجێ گەیاند.[٣]

گەشت و ڕووخاندنی پەرستگا دەستکاری

ھەر زوو دوای فەتحی مەککە، پێغەمبەر دەستی کرد بە ناردنی گەشتەکان بۆ ئەرکەکان بە ئامانجی نەھێشتنی دوا ھێماکان کە پراکتیزەکانی پێش ئیسلامیان بیردەخاتەوە.

خالید کوڕی وەلید لە ڕەمەزانی ٨ی کۆچی دا ناردی بۆ شوێنێک بە ناوی نەخەلە، لەوێ بتێکی خوداوەند ھەبوو بە ناوی عوززە کە لەلایەن ھۆزەکانی قوڕەیش و کینانەوە دەپەرسترا، و لەلایەن پارێزەرانی بانو شەیبانەوە پاسەوانی دەکرا. خالید بە سەرپەرشتی سی سوارچاکەوە گەیشتە شوێنەکە و بتەکانی لەناوبرد.

لەگەڵ گەڕانەوەیدا پێغەمبەر (ص) لێی پرسی ئایا ھیچ شتێکی ترت لەوێ بینیوە، خالید وەڵامی دایەوە «نا». پێیان گوترا کە بتەکە لەناونەچووە و دەبێت بگەڕێتەوە و ئەرکەکە بەجێ بگەیەنێت. خالید جارێکی تر چووە نەخەلە و لەوێ ژنێکی ڕەشپێستی حەبەشی (ئەسیوپی)ی بینی، ڕووت بوو و قژی شل بوو. بە شمشێرەکەی لێی داوە و بە «دوو پارچە»ی بڕیوە، بە گوتەی زانای موسڵمان، سەیفور ڕەحمان موبارەکپوری. جارێکی تر گەڕایەوە و چیرۆکەکەی بۆ محمد گێڕایەوە، کە دواتر بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی ئەو ژنە ڕەشپێستە ئەسیوپییە «ئەلعوززە»ی ڕاستەقینە بووە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Atlas of the Prophet's Biography: Places, Nations, Landmarks (بە ئینگلیزی). Darussalam. 2004. ISBN 978-9960-897-71-4.
  2. ^ "شەڕەکانی پێغەمبەر محەممەد (ص)". web.archive.org. Retrieved 2022-09-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "The Conquest of Makkah". web.archive.org. 2011-09-27. Retrieved 2022-09-21.
  4. ^ Muir, William (1858). The life of Mahomet and history of Islam to the era of the Hegira: with introductory chapters on the original sources for the biography of Mahomet and on the pre-Islamite history of Arabia. Harvard University. London: Smith, Elder & Co.