هێنری ڕێنێ ئەلبێر گی دۆ مۆپاسان (بە فەڕەنسی: Guy de Maupassant) (٥ی ئابی ١٨٥٠ - ٦ی تەممووزی ١٨٩٣) نووسەرێکی فەڕەنسیی سەدەی نۆزدەیەم بوو. ئەو وەک شارەزایەکی فۆرمی کورتە چیرۆک و نوێنەرێکی قوتابخانەی سروشتیناسی دەناسرێتەوە کە ژیانی مرۆڤەکان، چارەنووسەکان و، هێزە کۆمەڵایەتییەکانی بە شێوازێکی بێھیوایانە و زۆرجار ڕەشبینانە نەخشاندووە.

گی دۆ مۆپاسان
Guy de Maupassant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونHenry-René-Albert-Guy de Maupassant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٥ی ئابی ١٨٥٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Tourville-sur-Arques لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٦ی تەممووزی ١٨٩٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٢ ساڵ ژیاوە)
Passy (کۆماری سێیەمی فەڕەنسالەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMontparnasse Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Lycée Henri-IV
  • Lycée Pierre-Corneille
  •  لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەShort story writer، شانۆنامەنووس، ڕۆژنامەوان، ڕۆماننووس، نووسەر، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانBel-Ami، Boule de Suif، The Horla، Une Vie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازڕۆمان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Gustave de Maupassant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Vitet Prize لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

مۆپاسان شاگردێکی گۆستاڤ فلۆبێر بوو و هەندێک خەسڵەتی چیرۆکەکانی بریتی بوون لە پوختەبێژی و گرێکردنەوەی کارامە و سروشتی. زۆربەی چیرۆکەکانی لە سەردەمی جەنگی فەڕەنسا-پرووسیای ساڵانی ١٨٧٠دا ڕوو دەدەن، باس لە بێهوودەییی شەڕ و ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە بێتاوانانە دەکەن، کە بەهۆی گیرۆدەبوون بە ڕووداوگەلێک کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوان بوون، لەڕێی ئەزموونەکانیانەوە بۆ هەمیشە دەگۆڕێن. مۆپاسان ٣٠٠ کورتە چیرۆک، شەش ڕۆمان، سێ گەشتنامە و، یەک بەرگی هۆنراوەی نووسیوە.

ژیاننامە دەستکاری

گی دۆ مۆپاسان، لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٨٥٠ لە کۆشکی میرۆنۆمیل-ی دروستکراو لە کۆتاییی سەدەی ١٦، یەکەم کوڕی لۆر لۆ پواتڤەن و گۆستاڤ دۆ مۆپاسان بووە کە هەردووکیان منداڵی بنەماڵەگەلێکی بۆرژوازیی زەنگین بوون. دایکی، کاتێک لە ساڵی ١٨٤٦ هاوسەرگیریی کرد، داوای لە هاوسەرەکەی کرد وەک ناوی خێزانی، مافی بەکارهێنانی ناسناوی «دۆ مۆپاسان» وەربگرێت لەبری «مۆپاسان» ئەمەش بە مەبەستی پیشاندانی ئەوەی کە ئەمان نەجیبزادەن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bachat, Charles (1994). "Maupassant - Le météore". Études Normandes. 43 (2): 117–125. doi:10.3406/etnor.1994.2143. ISSN 0014-2158.