گۆڤاری پزیشکی نیو ئینگلاند
گۆڤاری پزیشکی نیو ئینگلاند (بە ئینگلیزی: The New England Journal of Medicine) یەکێکە لە بەناوبانگترین و کۆنترین گۆڤارەکانی پزیشکی لە جیھاندا و ھەموو ساڵێک وەک باشترین گۆڤاری پزیشکی و نەشتەرگەری لە جیھاندا ناسراوە. ئەم گۆڤارە پزیشکییە تایبەتمەندە لە شاری والثام لە ویلایەتی ماساشوستس لە ئەمریکا بڵاودەکرێتەوە و لە ساڵی ١٨١٢ەوە لە بازاڕدایە. لە ساڵی ٢٠١٢دا یادی ٢٠٠ ساڵەی خۆی کردەوە. یاسای ئینگلفینگەر (١٩٦٩ز) یەکێک بوو لە دەستپێشخەرییەکانی ئەم بڵاوکراوە.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Zuger، Abigail (١٩ی ئازاری ٢٠١٢). «A journal stands out in prestige and longevity». The New York Times. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Scholar Metrics: Top Publications». Google Scholar.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆڤاری پزیشکی نیو ئینگلاند تێدایە. |