گۆڕی مێرووە درەوشاوەکان
گۆڕی مێرووە درەوشاوەکان ئەم بابەتە باس لە فیلمی ساڵی ١٩٨٨ دەکات. کراوە بە کورتە چیرۆکی نیمچە ژیننامەیی بە ھەمان ناو .گۆڕی مێشوولە ئاگرینەکان یاخود درەوشاوەکان (بە ژاپۆنی: 火垂のる墓) فیلمێکی درامای جەنگی ئەنیمەیشنیە لە نووسین و دەرھێنانی ئیزاو تاکاھاتا، وبەرھەمھێنانی ستۆدیۆ گیبلی. لەسەر بنەمای کورتە چیرۆکی نیمچە ژیاننامەیی ساڵی ١٩٦٧ بە ھەمان ناو لەلایەن ئاکیوکی نۆساکاوەوەرگیراوە.لەم فیلمەدا تسوتۆمۆ تاتسومی و، ئایانۆ شیرایشی ، یۆشیکۆ شینۆھارا و ئاکێمی یاماگوچی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لە شاریکۆبێی ژاپۆن لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٥دا ڕوودەدات، چیرۆکی دوو خوشک و برا ھەتیوەکانی جەنگ بە ناوەکانی سێیتا وسێتسوکۆ و خەباتی بێھیوایان بۆ مانەوە لە مانگەکانی کۆتایی جەنگی جیھانی دووەمدا دەگێڕێتەوە[١]. فیلمی گۆڕی مێشوولە درەوشاوەکان کە لەسەرانسەری جیھاندا ستایشی زۆری کراوە وەک یەکێک لە گەورەترین فیلمە جەنگییەکانی ھەموو کاتێک ڕیزبەندی کراوە و وەککارێکی سەرەکی ئەنیمەیشنی ژاپۆنی ناسراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Grave of the Fireflies»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-12-09، لە 2023-12-12 ھێنراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆڕی مێرووە درەوشاوەکان تێدایە. |