گۆڕینی بۆماوەییی ڕوەکەکان

(لە گۆڕینی بۆماوەیی ڕووەکەکانەوە ڕەوانە کراوە)

گۆڕانی بۆماوەییی ڕووەکەکان (بە ئینگلیزی: Plant breeding) بریتییە لە زانستی گۆڕینی تایبەتمەندیی ڕووەکەکان بۆ بەرھەمھێنانی تایبەتمەندییە گونجاوەکان. ئەم زانیارییە بەکارھاتووە بۆ باشترکردنی کوالێتیی خۆراکی مرۆڤ و ئاژەڵ.[١] ئامانجەکان گۆڕینی بۆماوەییی ڕووەکەکان دەستکەوتنی بەرھەمی جۆراوجۆرە کە تایبەتمەندییەکی بێھاوتا و بەرزیان ھەیە بۆ جۆرەھا بەکارھێنانی کشتوکاڵ. گرنگترین تایبەتمەندییەکان کە عادەتەن ڕەچاو دەکرێن بریتین لە:[٢]

  • تایبەتمەندییەکانی پەیوەست بە ئارامگرتنی فشارە بایۆلۆجی و نابایۆلۆجییەکان
  • چاک کردنی بەرھەم یان بایۆماسی ڕووەک
  • تایبەتمەندیی کوالێتیی وەک تام یان چڕکردنەوەی بایۆمۆلکولی تایبەت وەک پرۆتین، شەکر، لیپۆئید، ڤیتامین، فایبەر
  • ئاسانکردنی پڕۆسەکانی بەرھەمھێنان (دروێنەکردن، ئاسیاو کردن، تێکەڵکردن و ھتد).
دوو جۆر گەنمی جیاواز، لەلای چەپەوە، گەنم لەگەڵ توانای بەرگری مامناوەند بۆ سۆڵی ئاو و خۆڵ و لە لای ڕاستەوە گەنمی بێ توانای بەرگری

گۆڕانکاری بۆماوەییی ڕووەکەکان دەکرێت بە شێوازی جیاواز ئەنجام بدرێت. لە ھەڵبژاردنی سادەی ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتمەندییان ھەیە بۆ زیادبوون، ھەتا ئەو شێوازانەی کە زانیاریی جێنەتیک و کرۆمۆسۆم بەکاردێنن، یان بەکارھێنانی تەکنیکی مۆلەکولاری ئاڵۆزتر.

جێنەکانی ڕووەک دیاری دەکەن کە ڕووەک چەن جۆرە سیفەتێکی ھەبێت. ئەندازیارانی گۆڕانی بۆماوەییی ڕووەکەکان تێدەکۆشن بۆ بەرھەم ھێنان، جۆرێکی دیاریکراوی ڕووەک یان جۆری نوێی نەناسراوی ڕووەک دروست بکەن.[٣]

زانستی پەیوەندی بە چاکردنەوەی بۆماوەییی ڕووەکەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hartung, Frank; Schiemann, Joachim (2014). "Precise plant breeding using new genome editing techniques: opportunities, safety and regulation in the EU". The Plant Journal. 78 (5): 742–752. doi:10.1111/tpj.12413. PMID 24330272.
  2. ^ Willy H. Verheye, ed. (2010). "Plant Breeding and Genetics". Soils, Plant Growth and Crop Production Volume I. Eolss Publishers. p. 185. ISBN 978-1-84826-367-3.
  3. ^ Hayes, Patrick M.; Castro, Ariel; Marquez-Cedillo, Luis; Corey, Ann; Henson, Cynthia; Jones, Berne L.; Kling, Jennifer; Mather, Diane; Matus, Ivan; Rossi, Carlos; Sato, Kazuhiro (2003). "Genetic diversity for quantitatively inherited agronomic and malting quality traits". In Roland von Bothmer; Theo van Hintum; Helmut Knüpffer; Kazuhiro Sato (eds.). Diversity in Barley (Hordeum vulgare). Amsterdam Boston: Elsevier. pp. 201–226. doi:10.1016/S0168-7972(03)80012-9. ISBN 978-0-444-50585-9. ISSN 0168-7972. OCLC 162130976. ISBN 1865843830