گۆشەگیری کۆمەڵایەتی

گۆشەگیری کۆمەڵایەتی یان دابڕانی کۆمەڵایەتی (بە ئینگلیزی: Social Isolation) حاڵەتێکە لە نەبوونی پەیوەندی تەواو یان پەیوەندییەکی نیوەچڵ لە نێوان تاک و کۆمەڵگەدا. جیاوازە لە تەنیایی، کە ڕەنگدانەوەی بەرکەوتنێکی کاتی و خۆ بە کەم زانین یان حاڵەتێکی تری تایبەتییە لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکەی جیھان.[١] حاڵەتی گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی دەتوانێت پرسێک بێت بۆ تاکەکانی ھەر تەمەنێک، ھەرچەندە نیشانەکانی بەپێی جۆری تەمەن جیاوازن.[٢]

زۆربەی جۆرەکانی گۆشەگیری کۆمەڵایەتی دەکرێ بەم شێوەیە بێت: مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، پێک نەھێنانی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامەکانی خێزان، ناسیاو یان ھاوڕێ، ھاوسەرگیری نەکردن، یان بە مەبەست دوورکەوتنەوە لە ھەر پەیوەندییەکی تر لەگەڵ مرۆڤەکانی تر.[٣]

کاریگەریەکانی دەستکاری

گۆشەگیری کۆمەڵایەتی بەدرێژایی ژیان یان دەیان ساڵ حاڵەتێکی درێژخایەن بێت کە کاریگەری لەسەر ھەموو لایەنەکانی بوونی مرۆڤ ھەبێت. گۆشەگیری کۆمەڵایەتی دەتوانێت ببێتە ھۆی ھەستکردن بە تەنیایی، ترس لە کەسانی دیکە. ھەروەھا نەبوونی بەرکەوتنی بەردەوامی مرۆڤ دەتوانێت ببێتە ھۆی ناکۆکی لەگەڵ کەسە نزیکەکان. ئەو کەسەی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دابڕاوە، ڕەنگە ناوبەناو لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی قسە بکات یان کێشەیان لەگەڵدا دروست بکات و سەرنجی لەسەر کێشە دروستکردن بێت.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ CORNWELL, ERIN YORK; WAITE, LINDA J. (2009-3). "Social Disconnectedness, Perceived Isolation, and Health among Older Adults". Journal of health and social behavior. 50 (1): 31–48. ISSN 0022-1465. PMC 2756979. PMID 19413133. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ CDC (2023-05-08). "Health Risks of Social Isolation and Loneliness". Centers for Disease Control and Prevention (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-30.
  3. ^ "گۆشەگیری". haremnews.com. Retrieved 2024-01-30.
  4. ^ "The Impact of Social Isolation on Mental Health". Verywell Mind (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-30.
  5. ^ Contributors, WebMD Editorial. "Social Isolation and Mental Health". WebMD (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-30. {{cite web}}: |last= has generic name (help)