گوێ پاکەرەوە، ھەروەھا پێی دەوترێت گوێچکە ھەڵگرتن، جۆرێکە لە کیورێت (ئامرازێکی پزیشکییە وەک کەوچک) بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی نێو گوێ لە پیسایی گوێ. بە ڕێگایەکی باش دەزانرێت بۆ پاککردنەوەی گوێ، و بە شێوەیەکی باو لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باشووری ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەکاردەھێنرێن چونکە خەڵکی ئاسیا زیاتر تووشی مۆمی وشکی گوێ دەبن.[١][٢]

گوێ پاکەرەوەیەک لە داری بامبۆ
گوێ پاکەرەوەیەکی کانزایی

لە ئاسیا، ئەمانە بە شێوەیەکی نەریتی لە بامبۆ یان کانزا بەنرخەکانی وەک زیو و زێڕ دروست دەکرێن، بەڵام ئێستا زیاتر لە پۆڵا یان پلاستیک دروست دەکرێن. پاکەرەوەی گوێی ئەورووپی کە تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم بەرھەم دەھێنرا، لە بڕۆنزی یان کانزا بەنرخەکانی وەک زیو دروست دەکرا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Overfield, Theresa (1985). Biologic variation in health and illness: race, age, and sex differences. Menlo Park, Calif: Addison-Wesley, Nursing Division. p. 46. ISBN 978-0-201-12810-9. ... most common type in Whites and Blacks is dark brown and moist. Dry wax, most common in Orientals and Native Americans, is gray and dry. It is flaky and may form a thin mass that lies in the ear canal.
  2. ^ Australian Broadcasting Corporation. 14 April 2015 http://www.abc.net.au/science/articles/2015/04/14/4213402.htm. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ear pick»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.