گوۆ سی (بە چینی:، لەدایکبووی ١٠٢٠ بۆ ١٠٩٠)[١] وێنەکێشێکی سروشتی چینی بوو لە پارێزگای ھێنان[٢] کە لە باکووری ئیمپراتۆریەتی سۆنگ دەژیا، دەقێک بەناوی "پەیامە باڵاکانی دارستان و تاڤگەکان" (لینچوان گاوۆژی، 林泉高致) بە ئەو بەخشراوە کە تیشک دەخاتە چەنەھا شێواز کە باس لە چۆنییەتی کێشانی وێنەی سروشت دەکات بە شێوەییەکی گوونجاو. ھەروەھا   گوۆ سی وێنەکێشێکی فەرمانبەری دادگا، پرۆفیشنال و رۆشنبیر بوو کە بە شێوەیەکی ناوازە گەشەی بە سیستمێکی شێوازی وێنەکێشان دا کە وێنەکێشەکانی دوای خۆشی سوودیان لێ بینی. یەکێک لە کارە زۆر بەناوبانگەکانی بەناوی بەھاری تازە دێت کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٧٢

کاتێک دەھاتە سەر وێنەکێشان گوۆ سی وەک "مامۆستاکەی باکوری سۆنگ" ناوی دەھێنرا، کارەکانی سوود و ھاندانی زۆری ھەبوو بۆ وێنەکێشەکانی نەوەی داھاتوو، وە چەندین وێنەی سروشتیشی ھەیە کە ئێستا ماوەتەوە.

پایز لە ڕووباڕی دۆڵێک.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Barnhart: Page 372. Guo Xi's style name was Chunfu (淳夫)
  2. ^ Ci hai: Page 452

ئاماژە بە سەرچاوە دەستکاری

  • Barnhart, R. M. et al. (1997). Three thousand years of Chinese painting. New Haven, Yale University Press. ISBN 0-300-07013-6
  • Ci hai bian ji wei yuan hui (辞海编辑委员会). Ci hai (辞海). Shanghai: Shanghai ci shu chu ban she (上海辞书出版社), 1979.
  • Guo Xi's Early Spring

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری