جوگرافیا

دەستکاری

گوندی مشار دەکەویتە قەزای مەخمور لە بناری چیای قەرەچووغ، و نزیکە لە ناحیەی گوێڕ و لە باکووری قەزای مەخموورە و گوندەکە دەکەوێتە نیمچە دۆڵیکی فراوانی بەرزایییەکانی محێجیلە و چیای قەرەچووغ، باکووری گوندەکە ھاوسنورە لەگەڵ گوندەکانی [زمارە -ساقییە -کشافی کوردان - کشافی عارەبان - تەلەخێمی گەورە]، و لە ڕۆژ ھەڵات کەدەکاتە ئەم بەرێ چیای قەرەچووغ لەدەشتی کەندێناوە لەگەل گوندەکانی [ناسر کووژراو -میلەھۆرت] ھاوسنوورە، لە ڕۆژ ئاوا لەگەڵ گوندی [محێجیلە -تەلشعیر] ھاوسنوورە، لەباشور لەگەڵ گوندەکانی [ھەوارغەر-کیلەشین- وادالغراب] ھاوسنوورە، و گوندەکە کەندێکی گەورەی تیدایییە ناوی کەندی [مشار]لە گەرییەکانی نیوان مشار و ھەوارغەرە بە زستان ئاوی لی دەڕوە تا تەلشعیرە دەڕوە کەندەکە دەڕژیتە سەر ڕووباری دیجلە و، گوندەکە گۆمیکی ھەبوو ناوی (سێقوولینچک) لەنییوان مشار و معێجیلە بوو ئاوەکەی شیرناو بوو تا کۆتای ساڵ دەما بۆیییە پێان دەوەت سێقوولێنچک چونکە سێ لای ھەبوو، و گوندکە لەسەردردەمی ڕژیمی بەعس ناوەکەیان گۆڕیوە بەناچاری لە [مشار بۆ بشار] چونکە گوندەکەیان بەو ناونیشانە ناونراوە لە داموودەزگەکانی حکوومەتی عیراق.

دانیشتووانی گوندەکە

دەستکاری

دانیشتووانی گوندەکە لە ھۆزی سارمەمیین و لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەیان ٣٠٣ کەس بوون و لە سەرژمێری ١٩٧٧ ژمارەیان بووەتە ٣٩٤ کەس و تا ئیستا ھیچ سەرژمیرییەک نەکراوە و گوندەکە تاکە گوند بووە لەناوچکەی خۆی کە قوتابخانەی سەرتایی ھەبوو بەناوی میجان و زۆر مامۆستا و دکتۆری و کەسی بەئەزموونی تیادا پەروەردە کراوە.

ئابووری

دەستکاری

لەکؤن گوندەکە وەک دیارە دەکەوێتە دەشتێکی بە پیتی گەنم و جۆ و خەڵکی گوندەکە زیاتر بەکاری کشتووکاڵی و مەڕداری خەریکبوون، بەڵام ئێستا زۆربەی خەڵکەکە لە مەخمور و ھەوڵیر دەژین واتا بەس جووتیارەکان خەریکی کشتوکاڵن و مەڕدار نەماوەن.

چۆڵبوونی گوندەکە

دەستکاری

گوندەکە لەبەرکوردبوونی لەسالی ١٩٨٥ گوندەکە لەلایەن ڕژیمی عیراق تێکدرا.

  • تەعریب کردنی ژیمی بەعس بە دووجارعەرەبی ھاوردە ھێنراوە بؤ گوندەکە
  • ھاتنی شەڕی داعش و لەلایەن داعش داگیر کرا
  • نەبوونی کارەبا
  • نەبوونی ڕیگای قێرکراو
  • نەبوونی پڕۆژەی ئاوی خواردنەو ەسەراڕای دووری گوندەکە نزیکەی ١٠ کم لە ڕووباری دیجلە

سەرچاوەکان

دەستکاری