گوسوی بایکجی
پاشا "چوگۆ"ی بایکجی (بە ھانگۆل: 구수왕 ،귀수왕؛ بە ھانجا: 仇首王 ،貴須王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٢٣٤ی زایینیدا مردووە، ٦ەم فەرمانڕەوایی بایکجیبوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٢١٤ز بۆ ٢٣٤ز)بوو. بەپێی سامگووک ساگی، کوڕە گەورەی ٥مین پاشا چوگۆبوو. ھەتا وا دا ئەنرێت کە بەروارەکان لە سامگووک ساگی ڕاست بن، بە درێژایی ماوەی فەرمەنڕەوایی گوسو لەوانەیە یەکێتیی بی نەوەک شانشینییەتی.
گوسوی بایکجی | |
Hangul | 구수왕, 귀수왕 |
---|---|
Hanja | 仇首王, 貴須王 |
پوختە
دەستکاریکوڕە گەورەکەی پاشای پێنجەم چوگۆ بوو. [١] لەگەڵ مردنی چوگۆ لە ساڵی ٢١٤ی زایینی بوو بە پاشا کە ٤٩ ساڵەی حوکمڕانی بوو. لە سامگووک ساگی تۆمارکراوە کە "بەرزی حەوت پێ بووە و بە شێوەیەکی نائاسایی لە دەسەڵاتیدا ناوازە بووە". [٢]
فەرمانڕەوای
دەستکاریتەنانەت ئەگەر گریمانە بکەین کە ئەو بەروارانەی لە داستانی سامگووکدا ھاتووە ورد بن، بایکجی لە سەردەمی گوسودا ڕەنگە کۆنفیدڕاڵی بووبێت، ھێشتا شانشینی نەبووبێت.
لە ساڵی ٢١٦ زایینیدا لە قەڵای سادۆ بەسەر ھێزەکانی مۆھیدا سەرکەوت و لە ساڵی ٢٢٢ی زایینیدا ھێزێکی ٥ ھەزار کەسی شیللا کە شانشینی کۆریای ڕکابەری بوو لەناوبرد. بەڵام سامگووک ساگی زۆر شکستی بەیکجی لە بەرامبەر مۆھی و شیللا تۆمار کردووە، ھەروەھا کارەساتی سروشتی لە کۆتایی دەسەڵاتی گوسو تۆمارکردووە.
میرات
دەستکاریلەگەڵ مردنی گوسو، سابان کوڕە گەورەکەی بۆ ماوەیەکی کورت بوو بە پاشای حەوتەم. سابان لەلایەن گۆی لە تەختی پاشایەتی لابرا، کە لە سامگووک ساگی وەک برای چوگۆ ناودەبرێت
خێزان
دەستکاری- باوک: چوگۆی بایکجی
- دایک: نادیارە
- شاژن(ەکان): نادیارە
- کوڕی یەکەم: پاشا حەوتەم، سابانی بایکجی' (沙泮王، ؟–٢٣٤) – پێش ئەوەی ببێتە پاشا بە بویۆ سای (扶餘沙伊) ناسرابوو.
- نەوە: پاشا یازدەھەم، بیریوی بایکجی (比流王، ؟–٣٤٤) – پێش ئەوەی ببێتە پاشا بە بویۆ بیرو (扶餘比流) ناسرابوو؛ وەک کوڕی گوسو لە سامگووک ساگی تۆمارکراوە بەڵام بەھۆی جیاوازی بەروارەوە زانایان ئێستا پێیان وایە نەوەیەکی گوسو بووە.
- نەوە: بویۆ ئوبۆک (扶餘優福, ؟–؟) – لە ساڵی ٣٢١ وەک وەزیری ناوخۆ دەستنیشانکرا و لە ساڵی ٣٢٧ دەستی بە یاخیبوون کرد لەدژی براکەی بیرو بەڵام وەستێنرا.
- کوڕی یەکەم: پاشا حەوتەم، سابانی بایکجی' (沙泮王، ؟–٢٣٤) – پێش ئەوەی ببێتە پاشا بە بویۆ سای (扶餘沙伊) ناسرابوو.
- شاژن(ەکان): نادیارە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Park, Hyun Sook, «백제의중앙과지방»(Central area and regions of Baekje), p. 71, Juryuseong, 2005, ISBN 8987096513
- ^ Samguk sagi, Scroll 23
گوسوی بایکجی خوێندکاری لقی خێزانی گۆ مردووە: ٢٣٤
| ||
ناونیشانی پاشاکان | ||
---|---|---|
پێشوو چوگۆ |
پاشای بایکجی بایکجی ٢١٤–٢٣٤ |
جێگر سابان |