گرێکانی ئۆسلەر بریتین لە برینی ئازاربەخش و سوورھەڵگەڕاو و بەرزبووەوە کە لەسەر دەست و پێیەکان دەبینرێن؛ کە پەیوەندیان بە کۆمەڵێک حاڵەتەوە ھەیە، لەوانە ئینفێکتڤ ئیندۆکاردایتس (واتا ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ بەھۆی تەشەناوە)، ھەروەھا بەھۆی نیشتنی ئاوێتەی بەرگری (دژەتەن و دژەپەیداکەر) دروست دەبن. بوونی ئەوان پێناسەیەکی ھێمای ئۆسلەرە.[١]

گرێی ئۆسلەر
برینەکانی ئۆسلەر کە دۆزراونەتەوە لە دەست و پەنجەی پیاوێکی ٤٣ ساڵی تووشبوو بە ھەوکردنی بەکتریا لە ناوپۆشی دڵ.
Differential diagnosisدرمە ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ

ھۆکارەکان

دەستکاری

گرێکانی ئۆسلەر لە ئەنجامی نیشتنی ئاوێتەکانی بەرگرییەوە پەیدا دەبن.[٢] ئەو وەڵامدانەوە ھەوکردنەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت سەردەکێشێت بۆ ئاوسان و سووربوونەوە و ئازار کە تایبەتمەندی ئەم برینانەن.

گرێکان بە شێوەیەکی باو ئاماژەن بۆ ھەوکردنی بەکتریایی ناوپۆشی دڵ.[٣] ١٠–٢٥٪ی نەخۆشانی ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ تووشی گرێی ئۆسلەر دەبن.[٤] ھێماکانی تری ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ بریتین لە پەڵەی ڕۆز و برینەکانی جەینوەی. ئەوەی دواتریان، کە لەناو لەپی دەست و قاچیشدا ڕوودەدەن، دەتوانرێت لە گرێکانی ئۆسلەر جیابکرێتەوە، چونکە تێندەر نین (واتا ئازاربەخش لە کاتی دەست لێدان).[٢]

دەتوانرێت گرێکانی ئۆسلەر لەمانەش ببینرێن

ئیتیمۆلۆژی

دەستکاری

گرێکانی ئۆسلەر بە ناوی بەڕێز ویلیام ئۆسلەرەوە ناونراون کە ئەوانی پێناسەکردووە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا.[٥] ئەو بە «پەڵەی کاتی سووربوونەوەی گرێیێکی ئازاربەخش، بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێستی دەست و قاچەکاندا» وەسفی کردوون.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Osler sign" لە فەرھەنگی دۆرلەند
  2. ^ ئ ا Farrior، JB (August 1976). «A consideration of the differences between a Janeway's lesion and an Osler's node in infectious endocarditis» (PDF). Chest. 70 (2): 239–43. doi:10.1378/chest.70.2.239. PMID 947688. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ "Osler nodes" لە فەرھەنگی دۆرلەند
  4. ^ «Endocarditis». The Lecturio Medical Concept Library. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Osler، W (1908–1909). «Chronic infectious endocarditis». Quarterly Journal of Medicine. 2. Oxford: 219–230.
  6. ^ «Osler's Node and Janeway Lesions». National Center for Biotechnology Information, U.S. National Library of Medicine. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.