گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار

گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار گرووپێکی کۆرسی مۆسیقایە کە لە باشووری کوردستان چالاکی دەکات و لە کچانی کورد پێک ھاتووە. ئەم گرووپە لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ڕێبەریی کومیکۆ ئۆکومورا دامەزراوە.[١][٢]

گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار کچە مۆسیقازانەکانی گەنج لە ھەموو بەشەکانی ھەرێمی باشووری کوردستان لە خۆ دەگرێت، کە زۆربەیان خوێندکارانی ئینستیتیوتی ھونەرە جوانەکانی سلێمانین.[١]

یەکەمین کونسێرتی ئەم گرووپە لە ڕۆژەکانی ٤ و ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە شاری سلێمانی و شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. ڕیپورتواری گرووپەکە بریتی لە کارەکانی گابریێل فۆرێ، ھێنری پێرسێل، مێس باس و ھەروەھا ھەندێک گۆرانیی کوردی بوو.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری