گراڤیتی فۆڵز

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکی

گراڤیتی فۆڵز (بە ئینگلیزی: Gravity Falls) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ڕازئامێزی کۆمیدیی سەرکێشیی ئەمریکییە کە لەلایەن ئەلێکس ھێرش بۆ کەناڵی دیزنی و دیزنی ئێکس دی دروست کراوە.[١] لە دوو وەرز کە ٤٠ ئەڵقەیە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەڵقەی کورت پێک ھاتووە. ئەم کارەی لەسەر چەند کارێکی پێشووتری کردووە، بۆنمونە بەشداری لە ″قوتابخانەی ماسییەکان″ کردووە. ئەم کارەی لەسەر زنجیرەی ″سەرکێشییەکانی فلاب جاک″ کردووە، ھەروەھا کاری دەنگی لە زنجیرەی ″فارس و فادی″ کردووە، لە تەلەفیزیۆنی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی دەرھێندراوە. لە ساڵی ٢٠١٢ نیشاندرا، وە بەشێوەیەکی ڕەسمی وەرزی دووەم لە شوباتی ٢٠١٦ کۆتای ھات. بۆ یەکەمجار یەکەمین ئەڵقە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ نیشان درا، زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لەسەر کەناڵی ″دیزنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست″ نیشاندرا، ھەروەھا یەکەم وەرز بە ئینگلیزی لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بە جۆشەوە نیشان درا.

گراڤیتی فۆڵز
دەرھێنەرجۆن ئۆشیما
بەرھەمھێنەرئەلێکس هێرش
ڕێکەوتی دەرچوون١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی

لە ئابی ٢٠١٣، ئەلێکس ھێرش دڵنیای دا، کە ئەم زنجیرە کارتۆنە سێ وەرزی ھەیە، لەھەر وەرزێک چیرۆکێک پیشان دەدرێ، بەڵام دواتر ئەلێکس بیری کردەوە، کە سێ وەرز زۆرە و ئەڵقەکانیش زۆرتر دەبن، دواتر ئەلێکس بڕیاریدا، تەنھا دوو وەرز پێک دەھێنرێ. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەلێکس وەرزی دووەمی ڕاگەیاند، لە دوای وەرزی یەکەم. لە کۆتاییدا زنجیرەکە بۆ ٤٠ ئەڵقە گەیشت، لە ژێر ناونیشانی ″جیھانی نامۆ″. زنجیرەکە جارێکی دیکە لەسەر ″دیزنی ئێکس دی″ نیشاندرا، لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٦ ھەتا ١٥ی شوباتی ھەمان ساڵ تەنھا ٨٠ کاتژمێری خایاند.[٢][٣]

بیرۆکە دەستکاری

بیرۆکەکە لەلایەن ئەلێکس ھێرش دروستکرا، نووسەر و بەدیھێنەری گراڤیتی فۆڵز، وەک کورتە فیلمێکی ١١ خولەکی. ئەلێکس داوای کرد، کە فیلمەکە درێژبکرێت بۆ ئەوەی فیلمێکی بە ئەزموون دەربچێت، دواتر لە پەیمانگای ھونەری کالیفۆرنیا بیرۆکەیان وەرگرت، دواتر دیزنی بیرۆکەکەی کڕی، وە لە ھاوینی ٢٠١٢ زنجیرەکەی بەرێوە برد.

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی زنجیرەکە لەسەر دوو جمکەیە بەناوی ″دیپەر و میبێڵ″ کوڕ و کچێکن، دایک و باوکی ئەوان بڕیار دەدەن، کە بۆ پشووی ئەم ھاوینە بۆ شارۆچکەیەکی تر بیانێرن، ئەو شاڕۆچکەیە لە (ئۆریگن)، مامەی ئەوان بەناوی ″ستانلی″ کەسێکی بەتەمەنە لەوێ دەژێت، دوای ئەوەی دیبەر و میبێڵ دەگەنە شارۆچکەکە، لەوێدا کتێبێک دەدۆزنەوە، کە وێنەی دەستی مرۆڤی لەسەر کێشراوە، کتێبێکی جادوویە، ئەوان کتێبەکە لە دارستانەکە دەشارنەوە. لەناو کتێبەکەدا چەند شتێکی تۆمارکراوی ئاڵۆزی بەشێکی جیھانی تێدایە، کە کەسێک پێشتر تۆماری کردووە. زنجیرەکە پڕە لە سەرکێشی و نھێنی و وروژاندن، چەندەھا شتی وێرانکەر ڕوبەڕوی ئەوان دەبێتەوە.

کەسایەتییەکان دەستکاری

 
جەیسن ڕیتەر و کریستن شال لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆی ٢٠١٣

کەسایەتییە سەرەکییەکان

  • دیپەر پاینز: کەسایەتی سەرەکی ناو زنجیرەکەیە، کە تەمەنی ١٢ ساڵە، خوشکەکەی دیپەر حەز دەکات فێری ھونەری سەردیوارکەوتن بێت، دایک و باوکی ئەوان بڕیار دەدەن، کە دەبێت دوور بکەونەوە لەم شوێنە، بچن بۆ ڕووبەرێکی پاک، بۆ ئەوەی پشووی ھاوین لەلای داپیرەیان بەسەر بەرن. لە یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە دیپەر و میبێڵ کتێبێک دەدۆزنەوە لە دارستانەکە، دواتر ھەر لەوێ دەیشارنەوە، چەنەھا شتیان بەسەر دێت لەسەر ئەو کتێبە.
  • میبێڵ پاینز: کەسایەتی سەرەکی ناو زنجیرەکەیە، ھەمان تەمەنی ھەیە، ئارەزوو دەکات کە لەگەڵ کوڕ ببێت.
  • ستانلی پاینز: کەسایەتی سەرەکی ناو زنجیرەکەیە، بەھەمان شێوە ڕۆڵی زۆری ھەیە، لە کاتی کێشە و سەرکێشییەکان شەر دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "18 Fun Facts About 'Gravity Falls". Mental Floss.com.
  2. ^ داڕێژە:استشهاد بخبر
  3. ^ داڕێژە:استشهاد بخبر

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری