ڕەشبەش

(لە گامارولەەوە ڕەوانە کراوە)

ڕەشبەش باڵندەیەکی مامناوەندی ئاوژییە، لە تۆرەمەی مریشکاویلە ، ڕەش و بەشە

ڕەشبەش

ناوەکان

دەستکاری

لێکدانەوە

دەستکاری

باڵندەیەکە لە تۆرەمەی مریشکاویلە ، ڕەش و بەشە، لاقی شینە، قامکەکانیان ھەرکام بە جیا پەردەیان ھەیە، بە باڕی بۆرە و بەرسینگ و ملی مەیلەو سپییە. زیاتر لە ئاودایە، بینە دەکێشێ، زستانان بە گەل دەژی، بە دژواری ھەڵدەفڕێ و دەبێ ماوەیەکی زۆر بە سەر ئاودا ڕابکا تا باڵ دەگرێ، لە ئاوی تفت و شیریندا دەژی، لە ناو قامیش و گیا و گوڵی قەراخ ئاو ھێلانە دەکا.

سەرچاوە

دەستکاری

بەحری، ئەحمەد، فەرھەنگی باڵندە، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر.