گالیلۆ (کەشتیی ئاسمانی)
کەشتی ئاسمانی گالیلۆ (بە ئینگلیزی: 'Galileo 'spacecraft) کەشتییەکی ئاسمانی بێ مرۆڤە کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسا ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و زانیاری و نھێنییەکانی ھەسارەی ھورمز و مانگەکانی، ئەو کەشتییە بە ناوی یەکێک لە زانا بەنێوبانگەکانی بواری گەردوونناسی و فیزیکی کراوە ئەویش زانای بەنێوبانگ گالیلێو گالیلەییە، ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٩ ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، و گەیشتە ھەسارەی ھورمز لە ٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥
گالیلۆ | |
---|---|
دامەزران | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ |
Funder | ناسا |
ناونراوە لەدوای | گالیلێو گالیلەی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory، Ames Research Center |
وێبگە | https://www.nasa.gov/galileo/ |
ئەو کەشتییە ئاسمانییە توانی ٢٠٠ کیلۆمەتر بچێتە ژوورەوەی بەرگەھەوای ھەسارەی ھورمز، دوای ئەوەی کە چوونە ژوورەوەی پەسەند بوو ھەموو ئەو زانیارییانەی کە توانی وەری بگرێت، وەری گرت و ناردییەوە سەر زەوی.
ناردنی
دەستکاریکەشتی ئاسمانی گالیلۆ دەنێردرایە دەرەوەی زەوی لە ساڵی ١٩٨٦ بەڵام دوای کەشتی ھات و چۆی تیشالێنجەری بۆشایی، ئەو کەشتییە دوای ٧٣ چرکە لە ئاسمان تەقیەوە، بڕیار بوو ھەردوو کەشتییەکە لە یەک ساڵ بنێرن بەڵام لەبەر ئەو ھۆکارە کەشتی ئاسمانی گالیلۆ گواسترایەوە ساڵی ١٩٨٩، گالیلۆ تەقێندرا لە نێو موشەکی ئەتلانتس، شەش ساڵی ویست تا گەشتە ھەسارەی ھورمز
سەرچاوەکان
دەستکاریگەڕانی کەشتی ئاسمانی گالیلۆ لە گۆڤاری زانستی ئەمەریکا _ بە زمانی عەرەبی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گالیلۆ (کەشتیی ئاسمانی) تێدایە. |