گارڤیزم لایەنێکی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکانە کە ئاماژەیە بۆ سیاسەتە ئابووری و ڕەگەزی و سیاسییەکانی مارکوس گارڤەی دامەزرێنەری UNIA-ACL.[١][٢] ئایدۆلۆژیای گارڤیزم سەنتەری یەکگرتن و بەھێزکردنی پیاو و ژن و منداڵانی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە لەژێر ئاڵای نەتەوەی یەکگرتوویی ئەفریقی و گەڕاندنەوەی نەوەی ئەفریقییە کۆیلەکراوەکان و قازانجەکانی بۆ کیشوەری ئەفریقا.[٣][٤][٥]

گارڤەی ئەم بیرۆکەیەی لە وەڵامی پەراوێزخستن و ھەڵاواردنی ئەمریکییە ئەفریقییەکان لە ئەمریکا و کاریبی دامەزراند بەو ھیوایەی ئیلھامبەخش بێت بۆ ئەمریکییە ڕەشپێستەکان بۆ دامەزراندنی ژێرخانی چالاکانە و دامەزراوەکان و ئابوورییە ناوخۆیییەکان نەک چاوەڕوانی ئەو چاکسازیانە بن کە حوکومەتەکان دەیکەن بە تایبەت حوکومەتی ئەمریکا. جووڵانەوەکە کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لە ھاندان و داڕشتنی سیاسەتی ڕەشپێستەکان لە کاری بی و لە بەشێکی ئەفریقا.[٦]

گارڤەی بەرپەرچ درایەوە لەلایەن دامەزراوەی ئەفریقایی‒ئەمریکی لە ئەمریکا. ئەمەش وای لە وەزارەتی داد کرد لێکۆڵینەوە لەسەر گارڤەی بکەن، و لێکۆڵینەوەکە ئەوەی سەلماند کە گارڤەی ساختەکاری کردوە، ئەمەش بووە ھۆی دەستگیرکردنی گارڤەی بە تۆمەتی ساختەکاری لە پۆستەکاندا لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٢٢؛ و بووە ھۆی داڕمانی پڕۆژەکانی. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٧ سەرۆک کالڤین کولیج سزاکەی گارڤەی گۆڕی و ئازاد کرا.[٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Getachew, Adom (November 2021). "A 'Common Spectacle' of the Race: Garveyism's Visual Politics of Founding". American Political Science Review. 115 (4): 1197–1209. doi:10.1017/S0003055421000484.
  2. ^ "The "Back to Africa" Myth". UNIA-ACL website. 2005-07-14. Archived from the original on April 29, 2009. Retrieved March 9, 2012.
  3. ^ "Constitutional Rights Foundation". ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Marcus Garvey and the Universal Negro Improvement Association, the Twentieth Century, Divining America: Religion in American History, TeacherServe, National Humanities Center".
  5. ^ "Garveyism".
  6. ^ Ewing, Adam (2014). The Age of Garvey: How a Jamaican Activist Created a Mass Movement and Changed Global Black Politics. Princeton University Press. ISBN 978-1-4008-5244-4.[پەڕە پێویستە]
  7. ^ "Marcus Garvey Timeline | American Experience". PBS.