کەناڵی مۆزامبیک
کەناڵی موزامبیک (بە پورتوگالی :Canal De Moçambiqu) ئاوەڕێیەکە لە ئۆقیانووسی ھیند نێوان دوورگەی ماداگاسکار لە ڕۆژھەڵات و وڵاتی مۆزامبیک لە کیشوەری ئەفریقا لە ڕۆژاوایدا ھەڵکەوتووە.[١] ئەم ئاوەڕێیە نزیک بە ١٦٥ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی دابەشبوونی کیشوەری گەورەی گۆندوانا و ئەو کاتەی کە ماداگاسکار لە کیشوەری ئافریقا جیا بۆتەوە وەدیھاتووە، درێژییەکەی بریتییە لە ١٦٠٠ کیلۆمەتر و پانییەکەی لە ٤٠٠ تا ١٠٠٠ کیلۆمەتر لە گۆڕان دایە.[٢]
کەناڵی مۆزامبیک | |
---|---|
پۆتانەکان | 18°S 41°E / 18°S 41°Eپۆتانەکان: 18°S 41°E / 18°S 41°E |
بەشێک لە | ئۆقیانووسی ھیند |
ئەوپەڕی درێژی | ١٬٦٠٠ km (٩٩٠ mi) |
ئەوپەڕی پانی | ٤١٩ km (٢٦٠ mi) |
مامناوەندی قووڵیەکەی | ٣٬٢٩٢ m (١٠٬٨٠١ پێ) |
ھەروەھا قووڵی ئەم کەناڵە لە قووڵترین شوێنی دەگاتە ٣٠٠٠ مەتر[٣] کۆمەڵەدوورگەکانی کۆمۆرۆ دەرگای باکووری و دوورگەکانی باسا داندیا و دوورگەی ئوروپا لە باشوری ئەم ئاوەڕێیە دان. ئەم دوورگانە گرینگی ستراتێجییان ھەیە و لەسەر خاوەندارێتییان لە نێوان فەرەنسا و مۆزامبیک ناکۆکی ھەیە.
کەناڵی مۆزامبیک ئاوەڕێیەکی گرینگی کەشتیوانی ڕۆژھەڵاتی ئافریقایە و گشت ڕووبارە گرینگەکانی ماداگاسکار دەڕژێنەوە ئەم کەناڵە.[٤] ھەردوو بەندەری ماھاجانگا و تولیاری لەم کەناڵە دا ھەڵکەوتوون و لە کەناری بەرنابەریان دا سەرەتای ڕووباری زامبزی لێیە کە لە ئەنگۆلا وە دێت و سنووری ھەر چوار وڵاتی زامبیا، زیمبابوی، بۆتسوانا، نامیبیا دیار دەکات و دەچێتەوە مۆزامبیک، لەسەر ئەم ڕووبارە بەندەرگەلی ماپوتۆ، مۆزامبیک و بیرای لەسەرە. ھەروەھا چەند تەوژمی زەریایی گرینگ وەکوو مۆزامبیک و تەوژمی گالس بەم کەنداوە دا تێدەپەڕن.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Mozambique Channel تێدایە. |