کەناڵی ئەلشەباب
(لە کەناڵی ئەلشبابەوە ڕەوانە کراوە)
کەناڵی ئەلشەباب کەناڵێکی عێراقی بە زمانی عەرەبی بوو، لە ماوەی ١٧ی تەممووزی ١٩٩٣ بۆ ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٣ بەرنامەکانی پەخش کرد. عودەی سەددام حوسێن خاوەندارییەتی کەناڵەکەی دەکرد.
کەناڵی ئەلشەباب | |
---|---|
دەستپێک | ١٧ی تەممووزی ١٩٩٣ |
بەستن | ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٣ |
خاوەن | عودەی سەددام حوسێن |
وڵات | ![]() |
زمان | عەرەبی |
پێگە سەرەکییەکان | بەغدا |
بەرنامە و پڕۆگرامی کەناڵەکە ھەمەچەشن بوو لەوانە ھەواڵ، وەزرش، ئایین و بابەتی کۆمەڵایەتی بوون، بەراورد بەکەناڵەکانی دیکەی حکوومی توانی بووی کە بابەتی کات بەسەربردنی نوێ و باشتر پەخش بکات. دواتر چەند کەناڵێکی تایبەتیان لەژێر ھەمان ناو بۆ بوارەکانی وەرزش، مۆسیقا و زنجیرەی تەلەفزیۆنی کردوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣، لەگەڵ ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بۆ گرتنی عێراق ئەوا کەناڵەکەش لە پەخشکردنی وەستا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تلفزيون الشباب»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.