کەمال موسلیم

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان

کەمال موسلیم سەعید قەرەنی (لەدایکبووی ١٩٦٧) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری پیشەسازی.[١] کەمال پێشتر وەزیری ئەوقاف بووە بۆ ماوەی ساڵێک لە ھەشتەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێم. لەساڵی ١٩٨٩، بەکەلۆریۆسی لە زانستی جیۆلۆجی بەدەستھێناوە و دواتریش لەساڵی ٢٠٠٢ بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستھێناوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ گۆڕان وەزیرەکانی یەکلاکردەوە، ماڵپەڕی چاودێر ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی ١٤ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی کەمال موسلیم سەعید قەرەنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٦ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.