کەریم-داڤید ئادەیەمی (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی بۆندسلیگا بۆروسیا دۆرتمۆند و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.

کەریم ئادەیەمی
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٨–٢٠١٠ فۆرستن ڕید
٢٠١٠–٢٠١٢ تیمی لاوانی بایەرن میونشن
٢٠١٢–٢٠١٨ ئەنتەرھاچینگ
٢٠١٨–٢٠٢٠ ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠٢٢ ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ ٦٨ (٢٧)
٢٠١٨–٢٠٢٠ لیفێرینگ (خواستن) ٣٥ (١٥)
٢٠٢٢- بۆروسیا دۆرتمۆند ١ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٨ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئەڵمانیا ٦ (٢)
٢٠١٨–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئەڵمانیا خوار ١٧ ساڵان ٧ (٣)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئەڵمانیا خوار ٢١ ساڵان ٣ (٠)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ٤ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ئاب ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

کارونی یانە دەستکاری

ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ دەستکاری

ئادەیەمی وەک لاوێک یاری بۆ تی ئێس یڤ فۆرستێنریت دەکرد، و لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا لە ساڵی ٢٠١٠ چووە یانەی ناوخۆی وڵاتەکەی و بۆندسلیگا یانەی بایەرن میونشن. بەھۆی ناکۆکی لە دانوستانەکانی بەردەوامبوونی لە یانەکە، لە کۆتاییدا ئادەیەمی ناچار بوو یانەکە بە جێبھێڵێت، کە لە ساڵی ٢٠١٢ چووە یانەی ئەنتەرگھاچین[١] دوای بەرەوپێشچوون لە بەشی لاوانی، لە ئازاری ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی خوار ١٩ ساڵان ئەنجامدا لە پاڵەوانێتی لاوانی بۆندسلیگا (بۆندسلیگای خوار ١٩ ساڵان). یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لەم خولەدا لە نیسانی ٢٠١٨ لە دۆڕاندنیان ٣–٢ لە بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرتی خوار ١٩ ساڵان. لەگەڵ ئەنتەرھاچین، دابەزین بۆ خولی خوارتری بۆندسلیگای خوار ١٩ ساڵان.

بەر لە دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١٨–١٩ ئادەیەمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەمسایی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ واژوو کرد بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ.[٢] دواتر بە خواستن درا بە یانەی لێفێرینگ بۆ ئەو وەرزە. ئادەیەمی یەکەم یاری خۆی لە خولی پلە دووی نەمسا ئەنجامدا لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەرامبەر ئۆستریا لوستێنۆ، کە تەواوی یارییەکەی ئەنجامدا و لیفێرینگ ١–٠ دۆڕا.[٣]

بۆروسیا دۆرتمۆند دەستکاری

لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢دا، ئادەیەمی بە گرێبەستێک ڕاگەیەندرا کە پەیوەندی دەکات بە یانەی بۆندسلیگا بۆروسیا دۆرتمۆند ھەتا ھاوینی ٢٠٢٧.[٤][٥]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

ئادەیەمی لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، باوکی نایجیری و دایکی ڕۆمانییە.[٦] یاریزانێکی لاوانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیایە، یاری بۆ ھەڵبژاردەکانی ئەڵمانیای خوار ١٦ ساڵان، خوار ١٧ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان کردووە. یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەڵمانیا ئەنجامدا لە یاری پاڵاوتنی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ بەرامبەر ئەرمینیا لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ کە ٦–٠ بردیانەوە، وەک یەدەگ لە کاتە درەنگەکانی یارییەکە ھاتە یاریگا و شەشەم گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراوی نیوەی دووەم.[٧] لەبەر ئەوەی ئادەیەمی یاریزانی ساڵزبۆرگ بوو لەو کاتەدا، ئەمە یەکەم جار بوو لە ماوەی دوای جەنگدا کە یاریزانی یانەیەکی نەمسا یاری بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەڵمانیا بکات.[٨]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٦ ئابی ٢٠٢٢[٩]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لیفێرینگ (خواستن) ٢٠١٨–١٩ ٢. لیگا ٢٠ ٦ - - ٢٠ ٦
٢٠١٩–٢٠ ١٤ ٩ - - ١٤ ٩
٢٠٢٠–٢١ ١ ٠ - - ١ ٠
کۆی گشتی ٣٥ ١٥ - - ٣٥ ١٥
ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ ٢٠١٩–٢٠ بۆندسلیگای نەمسا ١٠ ١ ١ ٠ ١ ٠ ١٢ ١
٢٠٢٠–٢١ ٢٩ ٧ ٤ ١ ٥ ١ ٣٨ ٩
٢٠٢١–٢٢ ٢٩ ١٩ ٥ ٠ ١٠ ٤ ٤٤ ٢٣
کۆی گشتی ٦٨ ٢٧ ١٠ ١ ١٦ ٥ ٩٤ ٣٣
بۆروسیا دۆرتمۆند ٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ١ ٠ ١ ١ ٠ ٠ ٢ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٠٤ ٤٢ ١١ ٢ ١٦ ٥ ١٣١ ٤٩


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١١ حوزەیرانی ٢٠٢٢[١٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئەڵمانیا
٢٠٢١ ٤ ١
کۆی گشتی ٤ ١

خەڵاتەکان دەستکاری

ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ

  • بۆندسلیگای نەمسا: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢٠–٢١، ٢٠٢١–٢٢
  • جامی نەمسا: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢٠–٢١، ٢٠٢١–٢٢

ئەڵمانیا خوار ٢١ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵ: ٢٠٢١

تاکەکەسی

  • مەدالیای زێڕینی فرێس واڵتەر بۆ خوار ١٧ ساڵان: ٢٠١٩[١١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hummel, Thomas (12 August 2019). "Wie ein Talent aus Unterhaching zum Millionengeschäft wurde". sueddeutsche.de. Süddeutsche Zeitung. Retrieved 5 July 2020.
  2. ^ "Servus in Salzburg, Karim Adeyemi!". redbullsalzburg.at. FC Red Bull Salzburg. Retrieved 5 July 2020. ١ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Austria Lustenau vs. Liefering - Liefering - 1 September 2018 - Soccerway". soccerway.com. Retrieved 2 September 2018.
  4. ^ "Dortmund Signs another striker from Salzburg after Haaland Departure".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Borussia Dortmund: Karim Adeyemi wechselt von RB Salzburg zum BVB". Der Spiegel (بە ئەڵمانی). 2022-04-23. ISSN 2195-1349. Retrieved 2022-05-11.
  6. ^ Thomas Hummel (31 October 2018). "Wie ein Talent aus Unterhaching zum Millionengeschäft wurde". Süddeutsche Zeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 10 November 2018.
  7. ^ "FIFA". fifa.com.
  8. ^ Haider, Thomas. "Herkunft, Bayern-Zeit & schneller als Bolt – Deutschlands neues Sturm-Juwel Karim Adeyemi" (بە ئەڵمانی). Retrieved 7 September 2021.
  9. ^ "K. Adeyemi". Soccerway. Retrieved 29 July 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ کەریم ئادەیەمی لە ساکروێی
  11. ^ "Fritz-Walter-Medaille in Gold an Kühn, Bühl und Adeyemi" (بە ئەڵمانی). German Football Association. 6 September 2019. Retrieved 21 May 2020.