کینگ کۆنگ (فیلمی ١٩٣٣)

کینگ کۆنگ (بە ئینگلیزی: King Kong) فیلمێکی ئەھریمەنە، ترسناک و سەرگەرمییە. ئەم فیلمە لە ٢ی ئازاری ١٩٣٣ (١٣١٢ سۆلار) لە نیویۆرک نمایشکراوە. دەرھێنەرانی ئەم فیلمە بریتین لە ماریان کوپەر و ئێرنست بی.

کینگ کۆنگ
دەرھێنەرمێریان سی. کوپەر
ئێرنێست بی. شۆدساک
بەرھەمھێنەرمێریان سی. کوپەر
ئێرنێست بی. شۆدساک
نووسینجەیمز ئەشمۆر کریلمەن
ڕوت ڕۆز
سەرچاوەی چیڕۆکمێریان سی. کوپەر
ئێدگار واڵاس
چەشنی فیلمسەرکێشی
دراما
خەیاڵی
کاستفەی ڕەی
ڕۆبێرت ئارمسترۆنگ
بروس کابۆت
مۆسیقاماکس ستاینەر
وێنەگری سینەماییئیدوارد لیندێن
جەی ئۆ. تەیلۆر
ڤێرنۆن ل. واکەر
دەستکاریتێد چێسمەن
ستۆدیۆ(کان)ئار کەی ئۆ ڕادیۆ پیکچەرز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەئار کەی ئۆ ڕادیۆ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٧ی نیسانی ١٩٣٣
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٦٧٢٬٠٠٠ دۆلار
داھات٢٫٨٤٧ ملیۆن دۆلار
بەشی دواترکوڕی کۆنگ (١٩٣٣)

دەرھێنەرێک بەناوی کارل دێنھام دەیەوێت فیلمێک لە دوورگەیەکی چۆڵ دروست بکات. کچێک بە ناوی ئان دارۆ ڕازی دەکات کە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بگێڕێت. بە کەشتی دەگەنە دوورگەکە و لە سەرەتای گەیشتنیان لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی دوورگەکە پێکدەگەن. تیمی فیلمەکە دوورگەکە بەجێدەھێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کەشتییەی کە لە نزیک دوورگەکە وەستاوە. شەوانە خەڵکی ڕەسەنی دوورگەکە دەچنە ناو کەشتییەکە و دەیدزن و دەیبەن بۆ دوورگەکە بۆ ئەوەی دیارییەک بدەن بە مەیموونێکی زەبەلاح بە ناوی کۆنگ.

سەرچاوەکان

دەستکاری