کیم بو سیک (بە کۆری: 김부식، ھانجا:金富軾، لەدایکبووی ١٠٧٥ تا ١١٥١) خۆشنووس و فەیلەسووف، شاعیر، ژەنەڕالی سەربازی، و سیاسەتوان بوو لە سەردەمی گۆریۆ (کۆریای دێرین). نەوەی خێزانی شاھانەی شیلا و ئەندامی خێڵی کیم گیۆنجو بوو. دواتر دەبێتە چانسلەری باڵا لە ١١٣٦ تا وەکوو ١١٤٢ و بەرپرس بوو لە کپکردنەوەی کوودەتاکەی میۆچیۆنگ.

کیم بو-سیک
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٥
Gyeongju، کۆریای باشوور
مردن١ی کانوونی دووەمی ١١٥١(١١٥١-٠١-٠١) (٧٦ ساڵ ژیاوە)
Kaesong، کۆریای باکوور
Posthumous name文烈
McCune-Reischauer romanizationKim Pusik
ھۆی مەرگنەخۆشی
باوکKim Kŭn
منداڵKim Donjung
خێزانGyeongju Kim clan
زمانەکانی ئاخاوتنکۆری
پیشەofficial، نووسەر، مێژووناس
ئایینکۆنفووشیزم
شاکارەکانسامگووک ساگی
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

و بەھۆی سەرپەرشتی کردنی تۆماری مێژوویی سامگووک ساگی ناسراوە کە کۆنترین تۆماری مێژووییە کە مێژووی کۆریای تیا نووسرابێت.

ژیانی سەرەتایی و دواتر دەستکاری

خێڵی گیۆنگجو کیم نەوەی ڕاستەوخۆی کۆتا پاشای شیلا کیم-بو بوو.[١] ناوی شوێنی خێڵەکە (بۆنگوان)[٢] لە باپیرە گەورەی کیمەوە وەرگیراوە، کە ئەندامی خێڵی شاهانەی کیم بووە، کە بووە بە بەرپرسی پایتەختی پێشووی شیلا (ناوی گۆڕدرا بۆ گیۆنجو لە سەرەتای سەردەمی گۆریۆ).[٣] یەکەم پاشای گۆریۆ تایجۆ هاوسەرگیری لەگەڵ خێڵی گیۆنگجو کیم پێکھێنا،[٤] و خێڵەکە ڕۆڵی سەرەکی لە سیاسەتی سەرەتایی گۆریۆدا گێڕا. سێ لە ئەندامەکانی لە ماوەی ساڵانی ٩٨١-١٠٦٩دا بەرپرسی پلەی یەکەم و دووەمی وڵات بوون.[٥]

باوکی کیم، کیم کون، فەرمانبەر و (گەیشتە پلەی سێیەم) و شاعیرێکی بەناوبانگ بوو. کاتێک ئەندامی باڵیۆزخانەیەک بوو لە دادگای سۆنگ، لەگەڵ هاوڕێی نێردراوەکەی پاک ئیلیانگ کۆمەڵە شیعرێکیان بڵاوکردەوە کە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر زانایانی سۆنگ دروستکرد. "ئاماژەکانی ناو شیعرەکان ئەوەندە ئاڵۆز بوون کە بەناوبانگترین زانایانی ئەوسا دەبوو بە وردی لێی قووڵ ببنەوە و لێی بکۆڵنەوە تا ئەوەی بتوانن بەباشی لێی تێبگەن."[٦]

کوڕە گەورەکەی کیم بو-پیل (؟ -؟) لە ساڵی ١١٠٢ گەیشتە پلەی باڵای پێنجەم لە وڵات، و ئەمانەش سێ کوڕە بچووکەکەی بوون، کیم بو-ئیل (١٠٧١-١١٣٢)، کیم بو-سیک و کیم بو-چیۆل، هەروەها ناسراو بە کیم پو-وی، (١٠٧٩-١١٣٦) کە ڕۆڵێکی گرنگی لە سیاسەت و کلتوری گۆریۆدا هەبووە. کیم کون مرد کاتێک کیم بو سیک تەمەنی نزیکەی سێزدە ساڵ بوو و ھاوسەرەکەی پەروەردەی کوڕە بچووکەکانی دەکرد و سەرپەرشتی و پەروەردەیانی دەکرد. دواتر پاشا یێجیۆنگ بە بڕینەوەی مووچەیەکی ساڵانە خەڵاتی کرد، بە تایبەتی ئاماژەی بە شایستەیی و ھەوڵەکانی کرد لە یارمەتیدانی هەریەک لە کوڕەکانی بۆ دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانی دەوڵەت.[٣][٧]

کارەکانی دەستکاری

سامگووک ساگی ("مێژووی سێ شانشینی کۆریا") کۆنترین بەرهەمی مێژووی کۆریایە و زۆرجار تاکە سەرچاوەی زانیاری نووسراوە سەبارەت بە سێ شانشینی و سەردەمی شیلای یەکگرتوو

خێزان دەستکاری

  • باوک: کیم گیون (김근, 金覲)
    • باپیرە: کیم وۆن-چونگ (김원충, 金元冲)
      • برا گەورە: کیم بو-پیل (김부필, 金富弼)
      • برا گەورە: کیم بو-ئیل (김부일, 金副佾; 1071–1123)
      • برا بچووک: کیم بو-یی (김부의, 金副儀)
  • ھاوسەری نەناسراو (ژن)
    • یەکەم مناڵ: کیم دۆن-جونگ (김돈중, 金敦中; 1119–1170)
      • نەوە: کیم گون-سو (김군수, 金君綏)
    • دووەم کوڕ: کیم دۆن-سی (김돈시, 金敦時; مەرگ. 1170)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shultz, Edward J. (1979). "Military Revolt in Koryŏ: The 1170 Coup d'État". Korean Studies. 3: 19–48. doi:10.1353/ks.1979.0009. JSTOR 23717825. S2CID 159548907. داڕێژە:Project MUSE داڕێژە:ProQuest.
  2. ^ Seth 2011, p. 80.
  3. ^ ئ ا Shultz, Edward J (2004). "An Introduction to the Samguk Sagi". Korean Studies. 28 (1): 1–13. doi:10.1353/ks.2005.0026. JSTOR 23720180. S2CID 144403549. داڕێژە:Project MUSE داڕێژە:ProQuest.
  4. ^ Seth 2011, p. 78.
  5. ^ Duncan, John B. (1988). "The Formation of the Central Aristocracy in Early Koryŏ". Korean Studies. 12: 39–61. doi:10.1353/ks.1988.0003. JSTOR 23717729. S2CID 154332960. داڕێژە:Project MUSE داڕێژە:ProQuest.
  6. ^ Breuker 2010, p. 234.
  7. ^ Choe-Wall, Yang Hi, ed. (1999). "Kim Pushik (1075–1151)". Encyclopaedia of Korea. The Australian National University. pp. 688–689. hdl:1885/10445.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری