سەردەمی کۆنبەردی لە نیمچەدوورگەی کۆریا و مەنچووریا نیو میلیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەستی پێ کرد.[١][٢][٣] نوێترین گۆزەکەری کۆری دەگەڕێتەوە بۆ دەروروبەری ٨٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین، و ماوەی سەردەمی بەردینیش دوای ٦٠٠٠ ساڵ بەرلە زایین دەستی پێ کرد، و سەردەمی برۆنزیش ٢٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین.[٤][٥][٦] وە سەردەمی ئاسنیش دەورووبەری ٧٠٠ ساڵ بەرلە زایین.

گۆگۆریۆ دەستکاری

گۆگۆریا یان گۆگۆریۆ یەکێکە لە سێ شانشینە کۆنەکەی کۆریای کۆن. لە ساڵی (٣٧ی پێش زایین دامەزراوە تا ساڵی ٦٦٨ی زایینی). ئەمڕۆکە دەکەوێتە ناوەڕاستی باکوری نیمچەدوورگەی کۆریا. گۆگۆریۆ یەکێک بووە لە شوێنە ناکۆکیلەسەرەکان بۆ دەستگرتن بەسەر نیمچەدوورگەی کۆریادا. ھەروەھا پەیوەندیدار بووە بە سیستمە سیاسییە دەرەکییەکانیشەوە کە لەو کاتەدا دەستەڵاتداری گەورە بوون وەک ئیمپراتۆرییەتی (ھان) لە چین و یاماتۆ لە ژاپۆن سامگووک ساگی کە لەسەدەی دوانزەدا نوسراووە باسی ئەوە ئەکات کە گۆگۆریۆ لە ساڵی ٣٧ی پێش زایین لە لایەن جومونگەوە دامەزراوە کە یەکێک بووە لە شازادەکانی ناوچەی بویۆ. لەگەڵ ئەمەشدا بەڵگە ھەیە کە دەیسەلمێنن کە گۆگۆریۆ لە سەدەی دووی پێش زایندا دروست کراوە، بەتایبەت لەکاتی ڕووخانی شانشینی گۆجۆسۆن کە ئەم شانشینە پیشتر ناوچەکانی باشووری مەنگۆلیا و باکووری کۆریای بەدەستەوە بووە. ناوی کۆریاش لە وشەی گۆگۆریۆوە ھاتووە.

بایکجی یان پایکجی لە ١٨ی پێش زایین دامەزراوە تا ٦٦٠ی زایینی شانشینێک بوو و دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کۆریا؛ یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا لەگەڵ گۆگۆریۆ و شیللا. بایکجی دامەزرا لەلایەن ئۆنجۆی سێیەم کوڕی جومونگ و سۆسۆنۆ لە ویریسیۆنگ (لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا سێئول). بایکجی ھەروەک گۆگۆریۆ دوای لەناوچوونی بویۆ دامەزراوە. لەم شانشینە چەندین شا فەرمانڕەوییان کردووە و سنوری شانشینەکەیان فراوان کرووە ئۆنجۆ بە دامەزرێنەر و پاشای یەکەمی ئەم شانشینە دادەنرێت .

ڕەسەن

سەرەتاییترین تۆماری گۆگوریۆ دەتوانرێت لە مۆنۆگرافییە جوگرافییەکانی کتێبی هانەوە بگەڕێنرێتەوە، ناوی گۆگوریۆ (هانجا: 高句驪) بە ناوی ناوچەی گاوگۆلی (گۆگوریۆ کاونتی)، فەرماندەیی شوانتو لە ساڵی ١١٣ پێش زایینەوە، ئەو ساڵەی کە ئیمپراتۆر وو لە هان چین گۆجۆسۆنی داگیرکرد و چوار فەرماندەیی دامەزراند. بەڵام بێکویت ئاماژەی بەوەدا کە تۆمارەکە هەڵەیە.  بەڵکو پێشنیاری کرد کە گەلی گوگوریۆ سەرەتا لە شاری لیاوکسی (ڕۆژئاوای لیاونینگ و بەشێک لە مەنگۆلیا ناوەوە) یان دەوروبەری بوون و دواتر بەرەو ڕۆژهەڵات کۆچیان کرد، ئەمەش ئاماژەی بە باسێکی دیکەی کتێبی هان کرد.  هۆزە سەرەتاییەکانی گۆگوریۆ لە ژێر ئیدارەی فەرماندەیی شوانتودا بوون، و لەلایەن هانەکانەوە وەک موکل یان هاوپەیمانی پشتبەستوو هەستیان پێدەکرا. سەرکردەکانی گۆگوریۆ پلە و پێگەی هانیان پێبەخشرا، دیارترینیان مارکیزی گۆگوریۆ بوو کە دەسەڵاتێکی تاڕادەیەک سەربەخۆی لەناو شوانتودا هەبوو. هەندێک لە مێژوونووسان دەسەڵاتی زیاتر دەگەڕێننەوە بۆ گۆگوریۆ لەم ماوەیەدا، یاخیبوونەکەیان بە ڕووخانی یەکەم فەرماندەیی شوانتو لە ساڵی ٧٥ پێش زایین دەبەستنەوە. لە کتێبی کۆنی تانگ (٩٤٥)دا تۆمارکراوە کە ئیمپراتۆر تایزۆنگ ئاماژە بە مێژووی گۆگوریۆ دەکات کە تەمەنی نزیکەی ٩٠٠ ساڵە.  بەگوێرەی ساگی سامی سەدەی ١٢ و سامگونگنیوسا سەدەی ١٣، شازادەیەکی شانشینی بویۆ بە ناوی جومۆنگ دوای ململانێی دەسەڵات لەگەڵ شازادەکانی تری دەربارەکە هەڵاتووە[٢١] و گۆگوریۆی لە ساڵی ٣٧ پێش زایین لە ناوچەیەک بە ناوی جۆلبۆن بویۆ دامەزراندووە،  بەزۆری وا بیردەکرێتەوە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی حەوزی ڕووباری یالو و تۆنگجیا، کە سنووری ئێستای چین و کۆریای باکوور لەسەر یەکتر دەگرێت.

لە ساڵی ٧٥ پێش زایین، کۆمەڵێک لە یەمایک کە ڕەنگە لە گۆگوریۆوە سەرچاوەیان گرتبێت، هێرشیان کردە سەر فەرماندەیی شوانتوی چین لە ڕۆژئاوای یالو. بەڵگە شوێنەوارییەکان پشتگیری لە گروپە ناوەندییەکانی هۆزەکانی یەمایک دەکەن لە سەدەی دووەمی پێش زایین، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆ نییە کە بڵێت ئەم گروپە یەمایکیانە بە گۆگوریۆ ناسراون یان خۆیان بە گۆگوریۆ بناسێنن.  یەکەمین باسکردنی گۆگوریۆ وەکو ناوی گروپی پەیوەست بە هۆزەکانی یەمایک، ئاماژەیەکە لە هان شودا کە باس لە ڕاپەڕینێکی گۆگوریۆ دەکات لە ساڵی ١٢ی زایینی، کە لەو ماوەیەدا لە کاریگەری چینییەکان لە شوانتو جیابوونەوە.

بەپێی کتێبی ٣٧ی مۆنۆگرافییەکانی سامگوک ساگی، گۆگوریۆ لە باکووری چینی کۆن سەرچاوەی گرتووە، پاشان وردە وردە بەرەو ڕۆژهەڵات بەرەو لای ڕووباری تایدۆنگ ڕۆیشتووە. لە کاتی دامەزراندنیدا، پێدەچێت گەلی گۆگوریۆ تێکەڵەیەک لە خەڵکی بویۆ و یەمایک بن، چونکە ڕەنگە سەرکردایەتی لە بویۆ لە شانشینی خۆیان هەڵاتبێت و لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی یەمایکەکانی ئێستادا تێکەڵ بووبێت.  تۆمارەکانی سێ شانشینی لە بەشی "حساباتی بەربەرەکانی ڕۆژهەڵات"دا، ئاماژەیان بەوە کردووە کە بویۆ و گەلی یەمایک لە ڕووی نەتەوەییەوە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و بە زمانێکی هاوشێوە قسەیان کردووە.

خەڵکی چینیش لە گۆرگیۆ بوون.  لە کتێبی ٢٨ی سامگوک ساگیدا هاتووە کە لە دوای ئاژاوەی چین و هانەوە ژمارەیەکی زۆر لە چینییەکان کۆچیان کردووە بۆ هایدۆنگ.  دواتر شانشینی هان چوار فەرماندەیی دامەزراند و لە ساڵی ١٢ی زایینی گۆگوریۆ یەکەم هەوڵی خۆی دا بۆ لکاندنی فەرماندەیی شوانتو. ژمارەی دانیشتوانی فەرماندەیی شوانتو نزیکەی ٢٢١ هەزار و ٨٤٥ کەس بووە و لە سێ پارێزگای (گۆگوریۆ، شانگینتای و شیگایما)ی فەرماندەیی شوانتو لە ساڵی ٢ی زایینیدا ژیاون. دواتر گۆگوریۆ وردە وردە هەر چوار فەرماندەییەکەی هانی لە کاتی فراوانبوونیدا گرتەوە.

هەردوو گۆگوریۆ و بایکجە ئەفسانەی دامەزرێنەریان هاوبەش بووە و لە بویۆوە سەرچاوەیان گرتووە.

شیللا دەستکاری

شیللای لە ٥٧ی پێش زایین دامەزرا تا ٩٣٥ی زایینی، ئەمیش یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریای کۆن وە یەکێک بوو لە درێژترین ماوەی دەسەڵاتداری جیھان، ھەرچەندە لەلایەن پاشا ھیۆکگۆسێ دامەزرا، بەڵام لەلایەن بنەماڵەی کیم گیۆنگجو فەرمانڕەوایی ئەکرا. لەم شانیشینە زیاتر لە لە ٥٥ پاشا فەرمانڕەواییان کردووە ئەوەی مێژووی ئەم شانشینە جیاوازتر دەکات لە شانشینەکانی دیکە ی کۆریا ئەوەبوو کە کە بۆیەکەم جار لە مێووی خۆیدا ئافرەتێک بووە فەرمانڕەوا کە بۆ ئەو سەردەمە شتێکی زۆر نوێ و کاریگەر بوو ئەو کەسەش شاژن سیۆندۆکی شیللابوو ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لە نێوان ساڵانی ٦٣٢ی زایینی تا ٦٤٧ی زایینی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ شاژنی شانشینی شیللا بوو. بیست و حەوتەم فەرمانڕەوای شانشینی شیللا بوو. یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ھەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی ھەر سێ شانشینەکەی کۆریا یەکبگرن. دواین پاشای ئەم شانشینە پاشا گیۆنگسون بوو.

گایا یان کایا دەستکاری

بریتی بوو لە ھەرێمێکی حکومڕانی یەکێتیی کۆری لە ڕووباری ناکدۆنگ، شۆڕ ئەبێتەوە بۆ کۆریای باشوور. دامەزراندی ئەم حکومەتە خۆ بەرێوەبەرییە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٤٢ پێش زاین یەکێتیی گایا پەرچە پارچە ئەبێت لەژێر فشاری گۆگۆریۆ لە نێوان ساڵانی (٣٩١ز بۆ ٤١٢ز)، لەگەڵ ئەوەشدا دوایین حکومڕانی گایا بەسەربەخۆیی ئەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی داگیرئەکرێن لە ٥٦٢ی زایینی لەلایەن شیللا، وەک سزایەک بۆ ھاوکاریکردنی بایکجی لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەی شیللالە دواتریش دەبنە پاڵپشتی شیلا لە جەنگ دژی بایکجی

یەکخستنی سێ شانشینەکە دەستکاری

دوای ئەوەی بایکجی ساڵی ٦٦٠ز گیرا و گۆگۆریۆ ساڵی ٦٦٨ز گیرا لە لایەن شیللاوە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە سەردەمێکی نوێ لە کۆریا دەست پێبکات کە لە مێژوودا بە ناوی شیللای نوێ ناسراوە، ھەرسێ شانشینەکە یەکخرایەوە. تا کۆتا سێ شانشینەکەی کۆریا لە ٩٣٦ی زایینی دروستبوونی چەند شانشینێکی دیکە.

گۆریۆ دەستکاری

گۆریۆ یان کۆریۆ لە لەلایەن پاشا تایجۆ دامەزرا لە ٩١٨، وە پاشان لە ١٣٩٢ لەلایەن لی سیۆن گای و جیۆنگ دۆ جیۆن کۆتایی پێھێنرا و جۆسۆن پێک ھێنرا.

شانشینی جۆسۆن یان جۆسیۆن دەستکاری

شانشینی جۆسۆن یان جۆسیۆن ھاوکات ئەمیش یەکێک بوو لە شانشینێکی کۆری کە لەلایەن تایجۆی جۆسۆن دامەزرا، کە بەردەوام بوو بۆ ماوەی پێنج سەدە لە جولای ١٣٩٢ی زایینی تا تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ی زایینی حکومڕانی کرد دواتر بە فەرمی ناونرا بە ئیمپراتۆرییەتیی کۆری.

ئیمپڕاتۆرییەتیی کۆریا ١٨٩٧–١٩١٠ دەستکاری

کۆریا لەژێر فەرمانڕەوایی ژاپۆن ١٩١٠–١٩٤٥ دەستکاری

حکومەتی کاتیی کۆماری کۆریا ١٩١٩–١٩٤٨ دەستکاری

قۆناغی دابەشکاری دەستکاری

لە کۆتایی ساڵی ١٩١٠دا، ژاپۆن کۆریایی داگیرکرد، ئەمشە بە مەبەستی فروانکردنی دەسەڵاتەکانیان ئەم داگیر کارییە مایەوە تا ڕۆژگاری جەنگی جیھانیی دووەم دوای ئەوەی ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ نازییەکان دەڕبری بووە یەکێک لە دووژمنە سەرەکییەکانی ئەمریکا ھەرچەند دەسەڵاتی نازییەکانی کۆتایی ھات بەڵام ژاپۆن بەردەوام بوو لە شەڕکردن و ھێرشکردنە سەر ئەمریکا ئەم دۆخە بۆ ئەمریکا جێگای قبوڵ نەبوو بۆیە ھێرشی ئەتۆمی کرایە سەر ئەمەش وای کرد کە ژاپۆن خۆی بدات بە دەستەوە و تەسلیم بێت لە سەرجەم ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی بوو بەتایبەت لە ناوچەکانی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥دا، یەکێتیی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا، سوپای ژاپۆنیان لە کۆریا ناچار بە تەسلیمبوون کرد، دواتر ھەریەکە لەم دوو دەوڵەتە کۆریایان دابەشکرد بۆ دوو بەش، کە یەکێتی سۆڤیەت دەسەڵاتی بەسەر بەشی باکور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەسەڵاتی بەسەر کۆریای باشوردا سەپاند، بەمجۆرە ئەم دابەشکارییە وایکرد ھەریەکێک لەم دوو پارچەیە لە دەوری ئایدۆلۆژیا و سیستەمێکی سیاسی وئابوری جیاوازی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت بسوڕێنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Eckert & Lee 1990, p. 2
  2. ^ Christopher J. Norton, "The Current State of Korean Paleoanthropology", (2000), Journal of Human Evolution, 38: 803-825.
  3. ^ Sin 2005, p. 17
  4. ^ Eckert & Lee 1990, p. 9
  5. ^ Connor 2002, p. 9
  6. ^ Jong Chan Kim, Christopher J Bae, "Radiocarbon Dates Documenting The Neolithic-Bronze Age Transition in Korea" 2012-10-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., (2010), Radiocarbon, 52: 2, pp. 483-492.

سەرچاوەکان دەستکاری