کێبێک

(لە کیبێکەوە ڕەوانە کراوە)

ھەرێمی کوبێک(کەباک) (بە فەڕەنسی: Québec) گەورەترین ھەرێمی کەنەدایە لە ڕووی ڕووبەرەوە ئەمەش دوای ھەرێمی نونەڤۆت، پایتەختەکەی شاڕی کیوبیکە و مۆنتریال گرنگترین شارەکانیێتی. دەکەوێتە خۆڕھەڵاتی کەنەدا لەنێوان ھەرێمی ئەنتاریۆ و ھەرێمەکانی سەر زەریای ئەتلەسی لەبەشی باشوری ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕووبارێکی گرنگ لێکیان جیادەکاتەوە بەناوی ڕووباری سانت لۆڕانس، ڕووبەرەکەی ١٬٥٤٢٬٠٥٦ کم ٢. ژماڕەی دانیشتوانی ٨میلیۆن کەسە، فەرەنکۆفۆنیەکان زۆرینەی پێکھاتەی دانیشتوانەکەی پێکدێنن ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە ئەنگلۆفۆنیەکان و ھیندیەسورەکان (خەڵکی ڕەسەن) لەم ھەرێمە دەژین، زمانی فەڕەنسی زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە.

کیوبیک مێژوویەکی تاڵی ھەڵگرتوە بەھۆی ئەژموونی فەڕەنسی و ئینگلیزەکان، ھەرلەسەرەتای دۆزینەوەی ١٥٣٤ لەژێڕئەژمونی فەڕەنسیەکان دابووە تاوەکو ١٧٦٣و ھاتنی ئینگلیزەکان کە بە فەڕەنسای نوێ بانگ دەکرا، لە١٧٦٣ تاوەکو ١٨٦٧لەژێڕ ڕکێفی ئینگلیزەکان ماوەتەوە کە دواتر بوەتە ئەندام لە یەکێتی ھەرێمەکانی کەنەدا(١٨٦٧)وپاشان نازناوی ھەرێمی کیوبیکی وەرگرت، ھەوڵی زۆریان داوە تاوەکو لە کەنەدا جیاببنەوە ئەمەش لەڕێگای ئەنجامدانی چەندین گشتپڕسی بەڵام ئەم ھەوڵانە کۆتاییان پێھات دوای شکستیان لە گشتپڕسی ١٩٨٠ و گشتپڕسی ١٩٩٥ز.

کڵێسای کاسۆلیکی ئەژمونی ھەبوو تاوەکو ١٩٦٠لەسەر ھەموو دام و دەزگاکانی، بەڵام دەسەڵاتی کلێساش کۆتایی پێھات دوای شۆڕشێکی ئارام و دەسەڵاتی ڕەھا درایە پەرڵەمان لەھەموو بوارەکانی ئابوری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی، دواتر دەسەڵاتی کڵێسایان داماڵی قۆناغ بە قۆناغ.

ناونان دەستکاری

ناوی ھەرێمەکە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی خەڵکە ڕەسەنەکەی. واتای ناوەکە بە مانای تەسک بونەوەی گەڕوو یان کەنداوی ئاوی دێت. بەکارھێنانی ئەم ناوە لەلایەن خەڵکانی کۆنەوە بۆ ناسینەوەی شوێنەکە بووە کە سەرەتای دەستپێکردنی ڕووباری سانت لۆڕانس بووە کە کەم کەم بەری تەسک بۆتەوە لەم ناوچەیەدا.

شوێن دەستکاری

دەکەوێتە خۆڕھەڵاتی کەنەدا، سنوری ئاوی ھەیە لە بەری خۆڕھەڵاتی و بەری باکوری، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتۆتە باشوری، ھەرێمی ئەنتاریۆ و کەنداوی ھێدسن کەوتۆتە بەری خۆڕئاوای، بەگەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە، ھەرێمەکانی نیوفانلاند و نیوبرانزویک کەوتونەتە بەری خۆڕھەڵاتی، سنوری ئاوی ھەیە لەگەڵ ھەرێمی نونەڤۆت و دەڕوانێتە سەر کەنداوی سانت لۆڕانس.

جوگرافیا دەستکاری

ھەرێم دەستکاری

بەرزی و نزمی دەستکاری

 
بواری دارستانەکانی کیوبیک

لە زۆرکی بەرزی بنکە فراوان پێکدێت کە کۆمەڵە گردێکی بەرز و پتەون ڕووباری سانت لۆڕانس بەنێوانیاندا ڕەت دەبێت و لە چیاکانی ئەپلاشی ئەمریکی جیایان دەکاتەوە، دیاردەی سوتانەوەی بەستەلەکی پێوە دیارە کە بڕێکی زۆڕ لە کانزای گڕانبەھای لەخۆیدا شاردۆتەوە، خاوەنی چەندین دیمەنی دڵ ڕفێنە بەھۆی جوانی دارستان و مێرگ و گرتکەکانی

سامانی ئاژەڵ دەستکاری

سامانی ڕووەکی دەستکاری

کەش و ھەوا دەستکاری

 

کەش و ھەوای کیوبیک دابەش دەکرێت بۆ دووجۆر:لەبەشی باکوری زستانێکی تاریک و سارد و درێژی ھەیە کە بەدرێژایی ساڵ بەستویەتی و ھاوینێکی کورت و فێنکی ھەیە کە بەکاری کشتوکاڵی نایێت، دارستانە کاژیەکان گەشەیان سەندوە تا دەگاتە ناوچەکانی تەندرا، بەڵام لە ژێڕخاکەکەی کانزاگەڵی بەنڕخ ھەن وەک ئاسن و مس و زێڕ و زیو و زەنک و ئەلەمنیۆم.

مێژووی ھەرێمەکە دەستکاری

پێش ھاتنی ئەوروپاییەکان دەستکاری

سەرەتای ژیان لە کیوبیک لەلایەن دانیشتوانە ڕەسەنەکەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ١١٠٠٠ بۆ ١٠٠٠ساڵ بەر لە زایین

دوای ھاتنی ئەوروپاییەکان دەستکاری

کیوبیک گەشەسەندنی بەخۆوە بینی لەدوای ھاتنی فەڕەنسیەکان ١٥٣٤–١٧٦٣ کە ناوی فەڕەنسای نوێیان لێنابوو. دواتر بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ئینگلیزەکان ١٧٦٣، پاشان کەوتە ژێڕ کاریگەری کڵێسای کاسۆلیکی تاوەکو ساڵی ١٩٦٠.

دانیشتوان دەستکاری

ژماڕەی دانیشتوانی لە ڕێزبەندی دووەم دێت دوای ھەرێمی ئەنتاریۆ، زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە کەناراوەکانی سانت لۆرانس نیشتەجێن لە نێوان مۆنتریاڵ و کیوبیک، بەڵام ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوری چۆڵەوانین تەنھا ھیندیە سورەکانی لێ دەژین.

ئابوری دەستکاری

ئابوری کیوبیک لە پێشکەوتن دایە، کە پشت دەبەستێت بە بازاڕ و ئابوری ئازاد، لەساڵی ٢٠٠٩ کۆی داھاتی ناوەخۆی گەیشتە ٣٢٬٤٠٨ دۆلاری ئەمریکی بۆ ھەرکەسێک، کە توانای بازاڕکردنی کەسی گەیشتە ھاوڵاتیانی ژاپۆن و ئیسپانیا و ئیتاڵیا، لەگەڵ ئەمڕێژەیەش ھێشتا داھاتی تاک کەمترە لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کە گەیشتبونە ٣٧٬٨٣٠ دۆلاری ئەمریکی بۆھەرکەسێک لە سالێکدا.

ڕامیاری کیوبیک لەڕوانگەی کەنەدا دەستکاری

 

ھزری نەتەوەیی رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ڕامیاری کیوبیک، ھەرسێ پارتی ڕامیاری بۆدەنگی زیاتر دەیانەوێت ھەستی خەڵک ڕاکێشن بۆ سەربەخۆیی کیوبیک و فیدرالی زیاتر و داننان وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری