کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست یان بە کورتی مێپس (بە ئینگلیزی: Middle East Peace and Security (MEPS) Forum) کۆنفرانسێکی ساڵانەیە کە لە لایەن زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دھۆک بەڕێوەدەبرێت. یەکەمین کۆڕبەند لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بەڕێوەچوو و بەدوای ئەوە ھەر ساڵە لەو کۆڕبەندە سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا (MENA) باس و ڕاوێژ دەکرێت.[١]

کۆربەندی چوارەم، ٢٠٢٣ دەستکاری

چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوین لە ڕۆژانی ۲۰ و ۲۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۳ بەڕێوەچوو. لەو کۆڕبەندەدا کە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، نازم زەھاوی و کەسایەتییە ئەکادیمیکەکان بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆداوەکانی ھەنووکەییی ڕۆژھەڵاتی ناوین وەکوو جەنگی ئیسرائیل و حەماس، کێشەکانی ئاسایش لە وڵاتانی عێراق، سوریا، یەمەن، لوبنان و وڵاتانی دەوروبەر، و پرسی سەقامگیریی لە ئایندەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست باس و ڕاوێژ کرا.[٢]

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری