کۆماری مۆلۆسیا

وڵاتێکی دانپێدانەنراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کۆماری مولۆسیا (بە ئینگلیزی: Republic of Molossia) وردەوڵاتێکی دانپێدانەنراو، لە ساڵی ١٩٧٧ دامەزراوە و خانوویەکی بچووکە لە نزیک شاری دەیتۆن لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا.[١] [٢] [٣] بە بچووکترین وڵات دادەنرێت لە جیھاندا، تەنیا ٣٢ دانیشتووی ھەیە.

کۆماری مۆلۆسیا
دامەزران٣ی ئەیلوولی ١٩٩٩
زمانی فەرمیئینگلیزی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوچەی کاتیUTC−08:00
پۆتانی شوێن٣٩°١٩′٢٢″N ١١٩°٣٢′٢٢″W
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتpresidential system، دیکتاتۆریەتی سەربازی
سەرۆکی حکوومەتکێڤن پۆھۆ
سەرۆککێڤن پۆھۆ
دانیشتووان٣٢
وێبگەhttps://www.molossia.org/
فایلی کەی ئێم ئێڵTemplate:Attached KML/Republic of Molossia
Map

کۆماری مۆلۆسیا دەکەوێتە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا و ڕووبەرەکەی ٠.٠٠٥٣کم چوارگۆشەیە (خانووەکە ٤٠ مەتری دووجایە و بە ڕووبەری ٢٣،٢٦٣ مەتر چوارگۆشە دەورە دراوە) و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٧ کەسە. بە یەکێک لە وڵاتە زۆر بچووکەکان دادەنرێت، خاوەنی ئاڵا و حکوومەتە، ڕووبەرەکەی ماڵی سەرۆک و باخچەی پێشەوە و دواوەی لەخۆدەگرێت، خاوەن بانک ناوەندێکی توێژینەوەی ئاسمانی، و پۆستەخانەیەکی زۆر بچووک، زمانی دووەم کە مۆلۆسیا دانیپێداناوە زمانی ئێسپێرانتۆییە و سەرۆکەکەی بانگەشەی ئەوە دەکات کە وڵاتەکەی کاتی تایبەتی خۆی ھەیە.

مێژوو دەستکاری

مۆلۆسیا لە سەرەتادا دەسەڵاتێکی پادشایەتی بوو بە ناوی کۆماری ڤۆڵدێشتاینی گەورە (١٩٧٧) و دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ شانشینی مۆلۆسیا (١٩٩٨). بۆ ماوەیەکی کورت لەژێر دەسەڵاتێکی کۆمۆنیستیدا بوو. سەرچاوەی مۆلۆسیا لە پڕۆژەیەکی بچووکی منداڵییەوە سەرچاوەی گرتووە، کۆماری ڤۆڵدێشتاینی گەورە، کە لەلایەن کێڤن پۆ و جەیمس سپێڵمانەوە لە تەمەنی ھەرزەکاریدا لە ٢٦ی ئایاری ١٩٧٧ دامەزراوە، کێڤن پۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە بیرۆکەی مۆلۆسیای لەسەر بنەمای فیلمی ئەو مشکەی کە دەنەڕێنێت دامەزراندووە، ھەروەھا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کاریگەری ھەبوو لە سوپای ئەمریکا.[٤][٥][٦][٧]

سیستمی دەسەڵات دەستکاری

 
سەرۆکی کۆماری مۆسۆلیا کێڤن پۆھۆ

کێڤن پۆھۆ سەرۆکی کۆماری مۆلۆسیایە، ئارەزووی لە دەرکەوتنێکی دیکتاتۆرییە، بۆیە جلوبەرگی سەربازی لەبەردەکات و چاویلکەی گەورە لە چاو دەکات و ڕوخسارێکی توندی ھەیە، ئەم کۆمارە باج دەداتە ئەمریکا، کە سەرۆکەکەی پێی وایە پێشکەشکردنی هاوکارییە بۆ وڵاتێکی بیانی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Our New National AnthemRepublic of Molossia (www.molossia.org).
  2. ^ "Interviewing the President of Molossia". 14 April 2016. Retrieved 15 April 2016.
  3. ^ "Property Detail - Parcel Detail for Parcel # 003-304-18". Storey County. Retrieved 6 December 2017. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://web.archive.org/web/20220928163520/https://knpr.org/knpr/2016-05/nevada-home-micronation-dont-tell-micronation
  5. ^ https://web.archive.org/web/20220926215856/https://www.cntraveller.in/story/theres-country-inside-us-allegedly/
  6. ^ https://web.archive.org/web/20220901193459/https://www.cbsnews.com/news/molossia-and-vikesland-leaders-of-fake-nations-gather-in-l-a/
  7. ^ https://web.archive.org/web/20220926220324/https://www.kolotv.com/content/news/Silver-State-Sights-The-Republic-of-Molossia--540193191.html