کۆلارەکان (کورتەفیلم)

کۆلارەکان (بە ئینگلیزی: The Kites، بە فارسی: بادبادکھا‎) کورتەفیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی سەید پەیام حوسێنی؛ ساڵی ٢٠٢٠ بەرھەم ھاتووە.

کۆلارەکان
دەرھێنەرسەید پەیام حوسێنی
بەرھەمھێنەرپەریا فیلم
نووسەرسەید پەیام حوسێنی
ئەکتەران
  • ئاسیە مورادی ئازەر
  • عوسمان پیرە
  • کارۆ قەوامی
  • کیمیا خالیدیان
  • ئەمیرمحەممەد کەدخودایی
  • کارۆ حەسەنی
  • ڕامیار قەوامی
دەرچوون٢٠٢٠
ماوەی فیلم١٤ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

چیرۆک دەستکاری

دوو مناڵی خەڵکی گوندەکانی سەر سنووری باشوور و ڕۆژھەڵات گەرەکیانە پێکەوە قسان بکەن بەڵام نێوانیان مەیدانی مینە، ناتوانن لێک نزیک بنەوە و گوێیان لە دەنگی یەکتر بێت؛ کچە بچکۆلانەکەی دیوی باشوور نامەیەک حەوا دەدات، بەڵام کوڕەکەی لای ڕۆژھەڵات خوێندن و نووسین بە کوردی نازانێت و ھەوڵی فێربوون دەدات و لە کۆتاییشدا بە کوردی بۆی دەنووسێت: کەنیشکە کۆلارەبەدەست خۆشتم گەرەک.

نمایشکردن دەستکاری

  • کۆلارەکان لە دوازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی پیشان درا
  • بەشی پێشبڕکێی کورتەفیلمەکانی حەفتاهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین (ساڵی ٢٠٢٠)[١][٢]

خەڵاتەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کورتەفیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین نمایش دەکرێت". www.zamenpress.com. Retrieved 2021-12-31.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "کورتەفیلمی کوردیی "کۆلارەکان" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین بەشدارە". جام کوردی | JAMEKURDI. 2021-10-16. Retrieved 2021-12-31.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی و دابەشکردنی خەڵاتەکان". www.rudaw.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)