پۆتانەکان: 51°35′38″N 0°07′48″W / 51.59389°N 0.13000°W / 51.59389; -0.13000

کۆشکی ئەلێکساندرا (بە ئینگلیزی: Alexandra Palace) بینایەکی گەورەیە کە ھی سەردەمی شاژن ڤیکتۆریایە و لەسەر تەپکێک لە پارکی ئەلێکساندرا لە باکووری لەندەن ھەڵکەوتوە. وەکوو ناوەندێکی گشتی گەشتیاری، فێرکاری و ڕابواردن لە ١٨٧٣ی زایینی درووست کراوە و چەند ساڵۆنێکی کۆنسێرت و شانۆ، کۆنفرانس، گالێری، کتێبخانە و مۆزەخانەی لێیە.

کۆشکی ئەلێکساندرا

ئەو کۆشکە بە شاباشی ھاوسەرگیری، شازادەی کچی دانمارکی لەگەڵ ئیدواردی حەوتەمی ئینگلستان، ناوی نراوە ئەلێکساندرا. ئەو کۆشکە تا ئێستا دوو جار زۆر بە خەستی سووتاوە بەڵام ھەردوو جار نۆژەن کراوەتەوە، یەکەکیان ھەر چەند ڕۆژ دوای کرانەوەی لە ١٨٧٣ یەکەکیشیان لە ١٩٨٠.

ئەو کۆشکە ئێستا زیاتر بۆ بەڕێوەچوونی پێشانگا و کۆنسێرت کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بەڵام لە ١٩٣٠یەوە ستۆدیۆ سەرەکیەکانی کەناڵێ بی بی سی لەوێ دامەزران و لە ١٩٣٦ پەخشی خۆی لەوێوە دەست پێکرد.

ئەلبۆمی وێنە دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری