کۆرتس جۆنز (یاریزانی تۆپی پێ)

کۆرتس جولیان جۆنز (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزیە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ یانەی لیڤەرپوول.

کۆرتس جۆنز (یاریزانی تۆپی پێ)
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٠-٢٠١٨ ئەکادیمیای لیڤەرپوڵ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨- لیڤەرپوڵ ٤٥ (٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٦-٢٠١٧ ئینگلتەرای خوار ١٦ ساڵان ٦ (١)
٢٠١٧ ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان ٣ (٠)
٢٠١٨-٢٠١٩ ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان ١٠ (١)
٢٠١٩ ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان ٤ (٠)
٢٠٢٠- ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان ١٢ (٣)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٧ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە

دەستکاری

لیڤەرپوول

دەستکاری

دوای ئەوەی لە ناوەندی لیڤەرپوول گەورە بوو لە دایک و باوکێکی بەریتانی و نێجیری،[١] جۆنز لە تەمەنی نۆ ساڵیدا چووە لیڤەرپول.[٢] دوای ئەوەی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لە بۆ ئاستی خوار ٢٣ ساڵان ئەنجامدا، جۆنز یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ واژۆ کرد.[٣]

لە تیمی لیڤەرپوولدا بوو بۆ یاریی پریمەرلیگ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ و لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام بەشداری یاریەکەی نەکرد.[٤]

جۆنز بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ لیڤەرپوول یاری کرد لە خۆ ئامادەکاریەکان بۆ وەرزی ٢٠١٨-١٩ی یانەکە.[٥] ڕاهێنەری یانەکە یۆرگن کلۆپ ستایشی ئاستی جێگیر و تواناکانی کرد.[٦]

جۆنز یەکەمین یاری خۆی بۆ تیپەکە ئەنجامدا لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا) بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرهاپتۆن واندەرس[٧]

وەرزی ٢٠١٩-٢٠

دەستکاری

جۆنز یەکەم وەرزی خۆی بۆ یانەکە و و دووەم یاری فەرمی خۆی بۆ یانەکە کرد لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە یاریەکی جامی ئی ئێف ئێڵ بەرامبەر میڵتۆن کاینس دۆنس. کە دواتر وەکو باشترین یاریزانی یاریەکە دەستنیشان کرا.[٨]

دواتر لێدانی یەکلاکەرەوەی بردنەوەی تۆمارکرد لە لێدانەکان دژی ئەرسیناڵ لە جامی ئی ئێف ئێڵ.[٩] لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا، بە شێوەی یەدەگ لە دژی یانەی بۆرنمۆس .[١٠]

لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، جۆنز بەشێک بوو لە پێکهاتەی لیڤەرپوول کە بە زۆری لە لاو و تیمی دووەم پێکهاتبوو لەگەڵ ئەوەشدا ١-٠ لە ڕکابەرەکەیان ئیڤەرتۆنیان بردەوە لە جامی ئێف ئەی لە ئانفێڵد. جۆنز گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد بۆ یانەکە بە لێدانێک لە دووری 20 مەتر.[١١] لە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣٤٠ ڕۆژدا، جۆنز بوو بە لاوترین گۆڵکار لە دێربی مێرسیساید لەوەتەی ڕۆبی فاولەر گۆڵی بۆ لیڤەر تۆمار کرد لە ١٩٩٤.[١٢] لە قۆناغی دواتردا دوای سێ هەفتە، گۆڵی یەکەمی یاریەکەی تۆمار کرد لە بەرامبەر بوون ٢-٢ لەگەڵ شروسبۆری تاون، کە بووە یەکەم لاو کە لە دوو یاری یەک بە دوای یەک گۆڵ بۆ سورەکان تۆمار بکات لەدوای ڕاحیم ستێرلینگ لە نیسانی ٢٠١٤.[١٣] لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، جۆنز بوو بە لاوترین کاپتن لە لیڤەرپوول کە تەمەنی ١٩ ساڵ و ٥ ڕۆژ بوو کاتێک کە کاپتنی لاوترین پێکهاتەی لیڤەرپوڵ بوو لە مێژوودا و تێکڕای تەمەنی یاریزانەکان ١٩ ساڵ و ١٠٢ ڕۆژ بوو و ١-٠ بەرامەبر شروسبۆری بردنەوەیان بەدەست هێنا لە دوبارەکردنەوەی جامی ئێف ئەی لە ئەنفێڵد.[١٤][١٤]

لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠، جۆنز گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.[١٥] دوای ڕۆژێک یەکەم گۆڵی لە خولدا بۆ یانەکە تۆمارکرد دوای ئەوەی وەک یەدەگ هاتە یاریگا لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ، کە لە پاسێکی محەمەد سەڵاحەوە بوو بە لێدانی سەر و گۆڵی لە گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوڵ پیپی ڕینا تۆمارکرد.[١٦]

لە ٢٢ی تەممووز، جۆنز لە دژی چێڵسی بە یەدەگ هاتە یاریگا بۆ پێنجەم یاری ئاست بەرز لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠ لەگەڵ لیڤەرپوول، بەم شێوەیە توانی مەدالیای براوەی پرێمیەرلیگ بەدەست بهێنێت.[١٧] لە ٣٠ی تەممووز، جۆنز بە یاریزانی وەرزی پرێمیەرلیگی ٢ هەڵبژێردرا بۆ وەرزی ٢٠١٩-٢٠ لە پێش هەر یەک لە پاڵێوراوەکانی وەک : لیام کڵێن، بیلی گیڵمۆر، جەیماڵ هێکتەر-ئینگڕام، ناتان هۆڵاند و ڕایان توڵۆخ.[١٨]

وەرزی ٢٠٢٠-٢١

دەستکاری

دوای ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠، ڕاگەیەندرا کە درێسی ژمارە ١٧ لەبەر دەکات بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢١.، کە پێشتر لەلایەن ستیڤن جێرارد و ستیڤ ماکمانامان لەبەرکراوە [١٩] لە ٢٤ی ئەیلوول، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە ماوەی چوار خولەکدا بەرامبەر لینکۆڵن سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە جامی ئی ئێف ئێڵ و بە باشترین یاریزانی یارییەکە دانرا لەلایەن سکای سپۆرتس.[٢٠] بەهۆی پێکانی یاریزانانی ناوەندی جۆردان هێندەرسۆن، جەیمس میلنەر، تییاگۆ ئالکانترا، نابی کیتا و ئەلێکس ئۆکسڵاید-چامبەرلین[٢١]، و یاریکردنی فابینۆ وەک بەرگریکار، ڕۆڵی جۆنز لە تیمەکەدا زیادی کرد.

لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد لە بردنەوەی ١-٠ بەرامبەر ئایاکس، کە بووە هۆی ئەوەی لیڤەرپوول سەربکەوێت بۆ قۆناغی یەکتر کردنە دەرەوە لە پاڵەوانێتیەکەدا.[٢٢] لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، جۆنز یەکەم گۆڵی خولی لە وەرزەکەدا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر شێفیڵد یونایتد.[٢٣]

کاروانی نێودەوڵەتی

دەستکاری

لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، جۆنز یەکەم بانگهێشتی بۆ پێکهاتەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ پێگەیشت و یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە یاریەکدا کە ٣-٣ بەرامبەر بوون بەرامبەر ئاندۆرا لە ٧ی تشرین یەکەمی ٢٠٢٠.[٢٤][٢٥] یەکەم گۆڵی خۆی بۆ خوار ٢١ ساڵان تۆمارکرد لە کاتی بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر ئاندۆرای خوار ٢١ ساڵان لە یاریگای مۆلینوکس لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.[٢٦]

ئاماری کاروانی وەرزشی

دەستکاری
ھەتا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی ئی ئێف ئێل ئەوروپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان یاریەکان گۆڵەکان
لیڤەرپوول ٢٠١٨-١٩ پرێمیەرلیگ 0 0 1 0 0 0 0 0 - 1 0
٢٠١٩-٢٠ پرێمیەرلیگ ٦ 1 ٤ 2 2 0 0 0 0 0 ١٢ 3
٢٠٢٠-٢١ پرێمیەرلیگ ٢٤ 1 2 0 2 2 ٥ 1 ١ 0 ٣٤ ٤
٢٠٢١-٢٢ پرێمیەرلیگ ١٥ 1 ٤ 0 ٤ 0 ٤ 0 - ٢٧ 1
٢٠٢٢-٢٣ پرێمیەرلیگ 0 0 0 0 0 0 0 0 ١ 0 1 0
کۆی گشتی ٤٥ 3 ١١ 2 ٨ 2 ٩ 1 ٢ 0 ٧٥ ٨
لیڤەرپوول خوار ٢١ ٢٠١٩ ٢٠[٢٧] - - - - - ١ 0 1 0
تەواوی پیشە ٤٥ 3 ١١ 2 ٨ 2 ٩ 1 3 0 ٧٦ ٨

خەڵاتەکان

دەستکاری

لیڤەرپوول

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی وەرز پرێمیەرلیگ٢: ٢٠١٩-٢٠[٣٢]
  • یاریزانانی جامی زنجیرەی وەرزشی ئیمارات: ٢٠١٩[٣٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Liverpool First Team Rising Stars Curtis Jones Shows Off Nigerian Heritage, Eligible For Super Eagles». OwnGoal Nigeria. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Pearce، James (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Jones on living Liverpool dream & his mentor during pre-season tour».
  3. ^ «Curtis Jones signs first professional deal with LFC». Liverpool F.C. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Reddy، Melissa (٧ی نیسانی ٢٠١٨). «LFC starting XI v EFC: First squad involvement for Curtis Jones, 17» – via Twitter.
  5. ^ «Who is Curtis Jones, how old is he and when did he join Liverpool?». Talksport. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩.
  6. ^ «Klopp reveals Liverpool's plan for Curtis Jones». Liverpool F.C.
  7. ^ «Wolverhampton Wanderers vs. Liverpool». Soccerway.
  8. ^ «MK Dons 0–2 Liverpool». BBC Sport. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
  9. ^ «Liverpool vs Arsenal result: Prodigy Curtis Jones settles Carabao Cup epic in game that had it all». ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
  10. ^ «Fabinho's message for Curtis Jones after Liverpool youngster makes Premier League debut at Bournemouth». ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.
  11. ^ «Klopp's teenagers and reserves serve Ancelotti with a painful reality-check». The Guardian. لە 5 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  12. ^ «Teenager Jones lights up Anfield with stunning derby winner». Belfast Telegraph. لە 5 January 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  13. ^ «Shrewsbury Town 2-2 Liverpool: Cummings double earns surprise draw». Yahoo! Sports. 26 January 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 3 February 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ ئ ا «Liverpool 1-0 Shrewsbury: Own goal by Ro-Shaun Williams sends young Reds through». BBC Sport. ٤ی شوباتی ٢٠٢٠.
  15. ^ Williams، Sam (4 July 2020). «Curtis Jones signs new contract with Liverpool FC». Liverpool F.C. لە 4 July 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ «Liverpool 2-0 Aston Villa: Victorious Anfield homecoming for champions». Goal.com. ٧ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ «Curtis Jones and the other 22 Liverpool players now guaranteed a Premier League medal». Liverpool Echo. 22 July 2020. لە 22 July 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ «Curtis Jones named 2019/20 PL2 Player of the Season». Premier League. 30 July 2020. لە 30 July 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  19. ^ «Curtis Jones to wear No.17 for the Reds from next season». Liverpool F.C. ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  20. ^ «Lincoln 2-7 Liverpool: Clinical Reds crush Imps in Carabao Cup». Sky Sports (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  21. ^ «ويلعب كورتيس المزيد من الأدوار في مباريات ليفربول بعد إصابات عديدة». Iraqbet.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  22. ^ «Liverpool 1-0 Ajax: Jones fires Reds into the last 16». This Is Anfield (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  23. ^ «Sheffield United 0-2 Liverpool». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  24. ^ «ENGLAND MU21S SQUAD TO FACE ANDORRA AND TURKEY NAMED». The Football Association. 2 October 2020. لە 3 October 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ «INJURY-TIME EQUALISER DENIES YOUNG LIONS THE POINTS IN U21 EURO QUALIFIER IN ANDORRA». The Football Association. 7 October 2020. لە 7 October 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  26. ^ «England U21 3-1 Andorra U21». BBC Sport. 13 November 2020. لە 13 November 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  27. ^ «Games played by کۆرتس جۆنز in 2019/2020». Soccerbase. Centurycomm. لە 5 December 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  28. ^ «Curtis Jones: Overview». Premier League. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  29. ^ McNulty، Phil (14 May 2022). «Chelsea 0–0 Liverpool». BBC Sport. لە 14 May 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  30. ^ «Liverpool 3–1 Manchester City». BBC Sport. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  31. ^ Poole، Harry (21 December 2019). «Liverpool 1–0 Flamengo». BBC Sport. لە 21 December 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  32. ^ «Curtis Jones named 2019/20 PL2 Player of the Season». Premier League. 30 July 2020. لە 30 July 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  33. ^ «England U18s seal second spot in UAE tournament after thrilling victory over Mexico - 24 March 2019». The Football Association.