کۆبوونەوەی سیخوڕەکان لە ڕۆژھەڵات

کۆبوونەوەی سیخوڕەکان لە ڕۆژھەڵات دژی یەکێتیی سۆڤیەت لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کە شەڕی سارد لەنێوان ھەردوو وڵاتی زلھێز (یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، ئەمەریکا)، ئەو کاتە جیھان یەکجار دژواربوو، بەڵام لەو دەمانەدا یەکێتیی سۆڤیەت دەستی خۆی وەشاند و فڕۆکەیەکی دروست کرد بەناوی (مێک٢١)، ئەم فڕۆکەیە زۆر لایەی شاراوەی ھەبوو، کە وڵاتانی ئەندام لە (پەیمانی ئەتڵەسی) ئەو نھێنییەیان نەدەزانی، بەڵام زانرابوو ئەو فڕۆکەیە خێراییەکەی زۆرە لە یەک کاژێردا و لە بازنەی داخراوی درێژی ٥٠٠ کم دەتوانێت ٢٠٦٢ کم ببڕێت، و لە بازنەی کراوەی درێژی ١٠٠ کم دەتوانێت خێرایی بگاتە ٢٣٧٥ کم لە یەک کاژێر، ئەو خێراییشە دوو ئەوەندەی (فڕۆکەی سکای ھۆکە)، و (فڕۆکەی ڤانتۆمیش) خێراییەکەی تەنھا ١٤٠٠ کم بوو لە کاژێرێک، وە فڕۆکەی مێک ٢١ زۆر زیرەکانە دروستکرابوو، ئەویش پانی باڵەکانی تەنھا ٧٦٠ سم بوو، جەستەکەشی ١٦٬٧٥ مەتر درێژبوو، ئەم فڕۆکەیە زۆر بەھێز بوو نە (ئەمەریکا و فەڕەنسا و نە ئینگلتەراش شتی لەم جۆرەیان نەبوو، ئەم فڕۆکەیە بووبووە دڕندەیەک و ترسێنەرێکی دیزان کە وای لە وڵاتان کرد بیری نازیەکانیان بکەوێتەوە بە شێوازێکی ترسناکتر، بەڵام لەوە ترسناکتر ئەوە بوو سۆڤیەت ئەم فڕۆکەیەی دابوو بە وڵاتانی: میسر و سووریا و عێراق کە ئەمە خراپ بوو بۆ وڵاتی ئیسرائیل ھەر بۆیە ئیسرائیل و ئەمەریکا لە کۆششکردن بوون بۆ زانینی نھێنییەکانی و دیزاینەکەی. بۆ بەدەستھێنانی ئیسرائیل لە ١٩٦١ (جاسوسێکی میسری) بە نەژاد ئەرمەنیان بەناوی (جان لیۆن تۆماس) گرتبوو، ئەویش گیرا و دانی بە ھەموو شتێک دانا کە بەرامبەر پارەیەکی خەیاڵاوی کردوویەتی، وە فڕۆکەوانێکی میسریشی بە میلیۆنێک دۆلار ڕازی کردووە فڕۆکەکەی بۆ بباتە ئیسرائیل، بەڵام کارەکەی سەری نەگرتووە و دوایش لەسێدارەیان دا. ئیسرائیل بیریشی لەوە کردەوە کە فڕۆکەیەی مێک ٢١ وا لێبکەن لە ئیسرائیل بنیشێتەوە، بەڵام پەسەند نەکرا چونکە فڕۆکەکانی ئیسرائیل خێرانین لەچاو ئەو بۆیە بیریان لەوە کردەوە کە کەسێکی عەرەب فڕۆکەکە بفڕێنێتە ناو ئیسرائیل ئەمەش ڕێژەی سەرگرتنی ٪٢٥ بوو بۆیە باش دەرکەوت و پەسەندیان کرد. چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێدەکات: لەشەوێکی بەجۆشی ھاوینی کۆتایی ١٩٦٤ گەشتیارێکی عێراقی ھاتە پاریس، ئەو شەوە لە دیسکۆیەک کچێکی زۆر زۆر جوان ئەبینێ کچەکە بەناز و مەکری شێتی ئەکا بەلەنجە و لاردێتە لای ئەم کچە لە ڕاستیدا جوولەکەیە بەڵام ئەوکاتە قەت جوولەکە ناسنامەی نەدەدرکاند، کچەکە خۆی بە فەڕەنسی ناساند، عێراقیەکە دڵی خۆی کردەوە و وتی:ئێمەی عێراقی ڕقمان لە حوکمەتە و زۆر بێزارین، کچەکەش بەنازەوە دەڵێ: دەنا یەکجارواش نیە باوەڕ ناکەم وابن، عێراقیەکە توڕە دەبێ و دەڵێ چۆن بێزارنین من برادەری خۆم ھەیە ئامادەیە فڕۆکەی مێک ٢١ی سۆڤیەتی ڕادەستی ئیسرائیل بکات کچەکە ئەڵێ واتە چۆن وایە! عێراقیەکە دەڵێ وایە کچەکە بەنازەوە دەڵێ دەزانی من و کچێکی ڕەفیقم حەزمان لە جەوی خۆرھەڵاتە کە خۆش ئەبوو گەر ئێمە و ئەو ڕەفیقەت تۆزێ ڕابوێرین عێراقیەکەش ئەڵێ بەسەرچاو ھەر ھاتیت تەلەفونمان بۆ بکە من لەدەرەوەی بەغدا ئەژیم ئەمەش ڕەقەمی برادەرەکەم ناوی جۆزیفە، کچەکە ڕێک بابەتەکەی گۆڕی بۆی ھەست نەکا، ڕێک بەیانی ئەچێتە سەرکارەکەی لە باوێزخانەی ئیسرائیل لەوێ دیمانەی نوێنەری مۆساد ئەکا، بەڵام عێراقیەکە لەو ھۆتێلە ئەڕوا کچەکەش غەمبار ئەبی، لەو دەمانە نوێنەری مۆساد ڕاپۆرتێک بەرزئەکاتەوە بۆ سەرکردایەتی خۆی لە ئەلتەئیب، لە ئەلتەئیب مائیر ئامیت وەک ڕاپۆرتێکی ئاسایی ئەیبینێ بەڵام کە وشەی مێک و ژمارە ٢١ ئەبینێ سەرسا ئەبێ، ئەویش خێرا ڕاپۆرتێک ڕێک ئەخا و؛ ئەڵێ ئەو فڕۆکە سۆڤیەتیەی؛ خەونمان پێوە ئەبینی ھاتوەتە بەردەستمان، ئەو کە لە ٢٥ی مارسی ١٩٦٤ ئەو پۆستەی وەرگرتوە تا ئێستا نێچیری واینەبینیوە، ئەوان، جەختیان لەوە ئەکردەوە کە ئەبێ نھێنیەکان لەعەرب بسەنن، چونکە لەگەڵ سۆڤیەت و دەزگای سیخوڕی KGB پێیان نەدەکرا، سۆڤیەت بەشەرتێک ئەو فڕۆکەی دابووە عەرەب کە نھێنیەکان ئاشکرا نەکەن بەپێی پەیمانی وارشوو بڕیاریان دابوو کە فڕۆکەوانەکەش جێی متمانەبێ وە ھەرگیزیش ئافرەت و سێکس و پارە کار تێنەکا و وەفای تەواوی بۆ دەوڵەت ھەبێ، سۆڤیەت نەیدەویس ھیچ لەسەر فڕۆکەکەی بزانن، مۆسادیش ئەو فڕۆکەی ئەویست بەھەرشێوەیەک بێ سەرۆکی مۆساد لەماوەی ٢٤سەعات داوای ڕاپۆرتی لەسەر ئەو فڕۆکەوانە جۆزێف کردبوو، نەشی دەویست بەسیخوڕەکانی لە عێراق بڵێ بەدوای بچن چونکە دەبووە کێشە، بۆیە دەبووایە کەسێکیان بەکرێبگرتایە و ڕەوانەی بەغدای بکەن، وەئەو کەسەشی ئەچێتە بەغدا ئەگەری ئاشکرابوونی زۆرترە لە سەرکەوتنی، بۆیە ئامیت وتی:دۆزینەوەی نھێنیەکانی فڕۆکەکە لە گیان یەک یان سەد کەسیش گرنگترە، دوای گەڕانێک کەسەکەیان دۆزیەوە ناوی یوسف منصور بوو، ئەم پیاوە جوولەکەیەکی بەنەژاد عەرەب بوو، شارەزای لەسەر فڕۆکە ھەبوو، بڕوانامەی دراساتی عەربی لە زانکۆی قدس وەرگرتبوو، ئەم گونجاو وە ھیچیشی لەسەر مۆساد نەئەزانی بۆیە ئاشکرابوونیشی گرنگ نەبوو، ئامیت لەگەڵ ئەو کۆبووەیەوە و باسی جۆزیفی بۆ کرد و زانیاریەکانی مۆسادی لەسەری پێووت وتیشی ھەموو ئاسانکاریەکت ئەکەین، وە ھەموو ئەگەرە ترسناکەکانیشی پێووت، چەند ساڵێک بوو مۆساد لەئەوروپا کۆمپانیایەکی کەلوپەلی کارەبای و تەندروستی ھەبوو، مەبەست لەوەش کڕین و فڕۆشتنە لەگەڵ عەرەب وە پارەکەشی ئەچووە خزمەتی مۆساد کەسەکانیش ھەموی بەریتانی و فەڕەنسی و ئەڵمانی بوون، مۆساد ئەیزانی گەر ئاشکرا بێت زۆر خراپەبۆیان وەسەریش بگرێ زۆر باش ئەبێ بۆیان، یوسف بەئەرکەکەی ئەچێتە بەغدا و لەگەڵ چەند کەسێک بۆ ھەڵخەڵەتاندنی دەزگای سیخوڕی عێڕاق خۆی خەریک بەکاری بازرگانی کەلوپەل ئەکا، وە لەھۆتێلی بەغدا لە شەقامی سعدون دابەزیبوو، لەوێ تەلەفوون بۆ جۆزێف ئەکا ئەڵێ تۆ جۆزێفی ئەڵێ نا ئەڵێ من ھاتووم باسی کاڵاکان بکەم خۆ، تێئەگەی، جۆزێفیش ئەڵێ تۆ ئەوەی دیمانەت لەگەڵ ھاوڕێکەم ھەبوو، لەچایخانەیەک یەک ئەبینن ئەم جۆزێفەق خۆی جوولەکەیە! بەڵام شاردوویەتیەوە بەپارەیەکی زۆر ڕازی ئەبێ پارەکەش مۆساد و سی ئای ئەی دابینی ئەکەن جۆزێف ئەڵێ ئەبێ خێزانەکەشم ببنە ئیسرائیل، چونکە کاڵاکە زۆر گرانە، مۆساد لەکۆبوونەوەکەیان: گەر ئێمە فڕۆکەکە بەدەست بێنین ئەوروپی و ئەمەریکی ڕێزمان ئەگرن لەبواری سیخوڕی بۆ داھاتوومان گرنگە، زۆر سەرتان نایەشێنم بابەتەکەم بۆتان کورت کردووەتەوە: کارەکە ئاوابوو: دەستەی یەکەم ئاوابوو یوسف منصور شارەزای لاسلکی ئەبووایە لەبەغدابووایە بۆی پەیوەندی بەبنەماڵەی جۆزێفەوە بێ، دەستەی دووەمیش چوار، نەفەر لە بەغدا بوون بۆ چاودێری دەستەی یەکەم بکات، دەستەی سێیەمیش سێکەس بوون کە ئاودیوی بەغدا کرابوون بۆ چاودێری ماڵی فرۆکەوانەکە بۆی بزانن ئایا جۆزێف ڕازی کردووە، دەستەی چوارەمیش شەش کەس بوون ئەندامی موخەباراتی سەربازی بوون ئەوانە بەیارمەتی دەزگای سیخوڕی ئێرانی ساڤاک لە کوردستان ئەمانەوە، ئەوە دەستەیە لەگەڵ کوردەکان ھاوکاربوون بۆ دەرچواندنی خێزانەکە، ھەر بۆ ئەمەش تیمێکی دیبلۆماسی ڕەوانەی تورکیا و ئەمەریکا کران، بۆ گەیشتنی فڕۆکەکە تورکیا و ئەمەریکا و ئێران و ئسرائیل ھاوکاربوون، بۆی فڕۆکەوانەکە تەواو کۆنتڕۆڵ بکەن لەگەڵ کچێکی ئەمەریکی گەیشتنە پاریس دوای شەوێکی ڕابواردن کۆنترۆڵیانکرد، ئەویش وێنەیان گرتبوو گەر پەشیمان بێتەوە دەیدەنە دەزگای عێراقی ڕێک سێدارە ئەیەن، دوای چەندین ئامادەکاری تر، لە پازدەی ئۆگەستی ١٩٦٦ دەستکرا بەجێبەجێکردنی پلانەکە فڕۆکەکە بەیانی ھەڵسا بە ئاسایی لە باکوری عێراق لەبندابوو، ھەر گەیشتە ئاسمان، بەبێ ئاگاداری دەزگا ڕووسیەکان بەرو تورکیا ڕۆشت لەوێ دەستەیەک فڕۆکەی ڤانتۆمی ئەمەریکی پێشوازیانکرد لە بنکەیەکی نھێنی ئەمەریکا نیشتەوە و سوتەمەی تێکرا و برایە ئیسرائیل و ئەمەریکا، لەورۆژەوە لەنھێنی فڕۆکەکە تێگەیشتن و لە ساڵی ١٩٦٧ ئیسرائیل گورزی کوشندەی دا لە ھەریەکە لە میسر و سوریا و ئوردن.