کوەرەدۆر
کوەرەدۆر یارییەکی ستراتیژی دوو یان چوار یاریزانییە و لەلایەن میرکۆ مارچێسی دیزاین کراوە و لەلایەن کۆمپانیای گیگامیک بڵاوکراوەتەوە. کوەرەدۆر لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی یاری مێنسا و یاری ساڵی لە ئەمریکا، فەڕەنسا، کەنەدا و بەلجیکا پێدراوە.[١]
بەرھەمھێن | کۆمپانیای گیگامیک |
---|---|
دیزاینەر (ان) | میرکۆ مارچێسی |
بڵاوکەرەوە | کۆمپانیای گیگامیک |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٩٩٧ |
سیستەمەکان | کایەی تەختەیی |
یاریزانان | ٢ بۆ ٤ |
تێکڕای تەمەن | ٨+ |
کاتی یاریکردن | ١٥ بۆ ٢٥ خوولەک |
چانسی ھەڕەمەکی | نییە |
پێویستیی داواکراو | تەختە |
یاساکانی یارییەکە
دەستکاریکوەرەدۆر لەسەر تەختەیەکی یاری کە ٨١ ناوچەی چوارگۆشە بە ئەندازەی ٩×٩ی تێدایە، یاری پێدەکرێت. ھەر یاریزانێک بە پیاوێک نیشانە دەکرێت کە لە ناوەڕاستی یەکێک لە لێوارەکانی تەختەکەوە دەست پێدەکات (لە یارییەکی دوو یاریزانیدا، یاریزانەکان بە پێچەوانەی یەکەوە دەست پێدەکەن). ئامانج لێی ئەوەیە کە یەکەم یاریزان دەبێت بگاتە ئەوبەری شوێنەکەی خۆی و ڕێگری لە یاریزانەکانی دیکە بکات بۆ ئەوەی بە بردنەوە بگەن، ئەویش لەڕێگەی دانانی بەربەستی دیواری، کە ھەر یاریزانێک و ٥ دیواری ھەیە (لە یاری چوار یاریزانیدا ھەر یاریزانێک ٥ دیواری ھەیە بەڵام لە شێوازی دوو یاریزانیدا ھەریەک لە یاریزانەکان خاوەنی ١٠ دیوارن).[٢][٣]
قۆناغەکانی یارییەکە
دەستکارییارییەک دەتوانرێت بەسەر سێ قۆناغدا دابەش بکرێت، ئەوانیش: قۆناغی کرانەوە،[ئ]، یاری ناوەند و یاری کۆتایی. پێنج بۆ حەوت جوڵەی یەکەم بە قۆناغی کرانەوە ھەژمار دەکرێت. قۆناغی ناوەندی یارییەکە لە دەوروبەری دە جوڵە پێکدێت. یاری کۆتایی کاتێک دەست پێدەکات کە یەکێک لە یاریزانەکان کەمتر لە سێ دیواری ھەبێت.[٤][ا][٥]
تێبینییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «American Mensa, Ltd. - News and PR News Room». web.archive.org. ٣ی ئایاری ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Board Game Project Web Site | Quoridor Downloads & Documentation». modelai.gettysburg.edu. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The Best Two-Player Board Games». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2023-06-21. ISSN 0362-4331. لە 2024-01-23 ھێنراوە.
- ^ «Pentamind Scoring | Mind Sports Olympiad». web.archive.org. ٢٨ی ئابی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Quoridor Game Rules». quoridor.di.uoa.gr. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوەرەدۆر تێدایە. |