کوردانی تورکیا (بە کوردیی باکووری: Kurdên Tirkiye) یان کوردانی باکووری کوردستان، ئەوان زۆرینە لە پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم وڵات تورکیا پێکدەھێنن و دوو لەسەر سێیان لە کوردستان و تورکیا دەژین و ئەوانی دیکەش لە ئەنادۆڵی ناوەڕاست و ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر دەژین. کوردەکانی تورکیا لە زۆرێک لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵات و تەنانەت ناوەندی تورکیا نیشتەجێن. بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٢ی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TurkStat)، ژمارەی دانیشتووانی کورد لە تورکیا زیاتر لە ۳٢ ملیۆن کەسە (۳٢٬٦٩١٬٨٢٤) و زیاتر لە سەدا سیی دانیشتووانی ٧٤٬٧٠٠٬٠٠٠ کەس لە تورکیا پێکدەھێنن.[١] ١٧ پارێزگای تورکیا کوردن و بێگومان بەشێکی زۆری کوردەکان سەرکوت کراون و بڵاوەیان پێکراوە بەناو شارەکانی دیکەدا، لەوانە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر و دانیشتووانێکی سنووردار لە ئەنادۆڵی ناوەڕاست بۆ کپ کردنی دەنگیان جگە لەوەی ڕێگەیان پێنادرێ بەزمانی خۆیان گفتوگۆبکەن.

کوردانی باکووری کوردستان، لە تورکیا

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Türkiye'deki Kürtlerin sayısı!». Milliyet (بە تورکی). ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.; Atar، Tolga (٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). «MGK'nın sır raporu ortaya çıktı!». Bugun (بە تورکی). Koza İpek Gazetecilik ve Yayıncılık A. Ş. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.; Atar، Tolga (٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). «Sır rapor şoku». Bugun (بە تورکی). Koza İpek Gazetecilik ve Yayıncılık A. Ş. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.