کلارا پێتاچی
یەکەک بوو له خۆشەویستەکانی بێنیتۆ مۆسولینی
کلارا پێتاچی یان کلارێتا پێتاچی ( به ئیتاڵی :(klaˈretta peˈtattʃi) (٢٨ی شوبات ١٩٤٥ - ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) خۆشەویستی دیکتاتۆری ئیتاڵی بینیتۆ موسۆلینی بوو که ٢٨ ساڵ له کلارا گەوره تر بوو.
کلارا پێتاچی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥ گیوولینۆ دی مێزێگرا, ئیتاڵیا | (٣٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئیتاڵی |
ناوەکانی تر | Claretta Petacci، کلارێتا پێتاچی |
ناسراوە بە | بوو به یار و خۆشەویستی بینیتۆ موسۆلینی |
خزمەکان | میریام دی سان سێرڤۆلۆ, (خووشکی) مارسێلۆ پێتاچی، (برای) |
له ٢٧ی نیسانی ١٩٤٥ موسۆلینی و پێتاچی له لایەن پارتیزانه کۆمۆنیستەکان و لە کاتێکدا لەگەڵ کاروانێکی ئەندامانی کۆماری کۆمەڵایەتی ئیتاڵی خەریکی ڕاکردن بوون، دەستگیر کران. له ٢٨ی نیسان، پێتاچی و موسۆلینی بردرانه مێزاگێرا و تیرباران کران. له ڕۆژی دواتر دا، ٢٩ی نیسان، تەرمی پێتاچی و موسۆلینی بردرا بۆ پیزالێ لۆرێتۆی شاری میلان و بەرانبەر به وێستگەیەکی پێترۆل به سەراوبنی هەڵواسران. تەرمەکان وێنەیان گیراو خەڵک ڕقی خۆیانیان لەسەر دەرکردن و تەرمەکانیان زۆر شێواندن.
هەندێ کەسی تریش لەگەڵیان تیرباران کران و هەڵواسران که بەو دوو کەسەوە له چەپ بۆ ڕاستەوە بریتی بوون له:
- نیکۆلا بامباچی
- بینیتۆ موسۆلینی
- کلارا پێتاچی
- ئالێساندرۆ پاڤۆلینی
- ئاکیلی ستاراچی
بنەماڵه
دەستکاری- خووشکی کلارا ئەکتەری سینەما بوو، ئەو ناوی میریام دی سان سێرڤۆلۆ بوو (٣١ی ئایاری ١٩٢٣ – ٢٤ی ئایاری ١٩٩١) که بە میریام پێتاچیش ناسرا بوو.
- برای کلارا مارسێلۆ پێتاچی لەگەڵ موسۆلینی و کلارا دا دەستگیر کرا بەڵام کاتێ ویستی ڕا بکات بە تیر پێکایان.
سەرچاوه
دەستکاری- ویکی ئینگلیزی Clara Petacci
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلارا پێتاچی تێدایە. |