له بۆماوەزانی مرۆڤی دا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y نوێترین پێشینەی هاوبەشی (ن. پ. ه) سەرجەم مرۆڤەکان لە لایەن باوکەوەیە (بەو مانایە کە ئەگەر تەنیا لە درێژایی ئاراستەی باوک دا لە داری بنەماڵەیی بگەڕێینەوە ڕابردوو ، نوێترین پێشینەی هاوبەشی خاڵێکە کە تەواوی ئەو ئاڕاستانە دەگەنەوە یەکتری) . ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y ڕەنگە لە نێوان ۲۳۷،۰۰۰ و ٥٨۱،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ژیانی کردبێ و ھاوتای نێری حەوای میتۆکۆندێریایی بووە. حەوای میتۆکۆندێریایی پێ دەچێ ۲۰۰،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ژیابێ.[١] لە تێڕوانینی زانستیەوە ، پێویست ناکا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y و حەوای میتۆکۆندێریایی لە یەک کات یان لە یەک شوێن ژیابن.

کرۆمۆسۆمی Y مرۆڤی نێر
Albero Y-DNA
نەخشەی جیھانی کرۆمۆسۆمی وای ھاپلۆگرووپس

بە مانای وشه دەستکاری

ناوی ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y لە باوکە ئادەم کە لە کتێبە پیرۆزەکان و لە ئایینه ئیبراهیمیەکان ناوی براوە وەرگیراوە. هەڵبەت ئەوە تەنیا هاوناویەکی مێتافۆریانەیه. ئەو ناو نانە لەاونەیە ببێتە هۆکاری ئەو بیرکردنەوە هەڵەیە کە ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y تەنیا نێرینەی زیندووی سەردەمی خۆی بووه ، بەڵام لە راستی دا ئەو لە گەڵ خەڵکانێکی زۆری (ژن و پیاو) هاوکات و هاوسەردەم بووه[٢] هەڵبەت هیچ کام لە پیاوانی هاوسەردەمی ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y توانای وەدی هێنانی ئاڕاستەیەکی نەپچراوی ڕاستەوخۆ تەنیا لە لای باوکەوە بۆ خەڵکانی ئەورۆیان نەبووه. کرۆمۆسۆمی Y لەو ناوەدا ئاماژە بەو بابەتە دەکات کە ئەو کرۆمۆسۆم ه یا کرۆمۆسۆمی تایبەتی (Y) تەنیا لە لای باوکەوە بۆ مناڵەکان دەگوازرێتەوە.

سەردەمەکەی دەستکاری

ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y به جەخت کردن لەسەر لێکۆڵینەوەکانی ئاماژەکەری بۆماوەزانی پێ دەچێ لە نێوان٦۰،۰۰۰ و ٩۰،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ژیابێ

بە ورد بوونەوە و لێ کۆڵینەوەی دی ئێن ئێی کرۆمۆسۆمی Y لە پیاوانی سەرتاسەری جیهان، بۆماوەزان سپێنسێر وێڵز بەو ئەنجامە گەیشت کە کۆی مرۆڤه زیندوەکان لە لای باوکەوە لە کەسێکن کە دەوری ٦۰،۰۰۰ ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقا ژیاوه.[٣] ئەو هەروەها دەڵێ کە: «زۆریک لە باستان ناسەکان ئەوەیان قەبووڵ نیە و باوەڕیان وایە کەمێژووی بەردین نیشان دەدا کە شەپۆلی یەکەمی کۆچی مرۆڤ لە ئەفریقا دەوروبەری ۱۰۰٫۰۰۰ ساڵ پێش ئێسا ڕووی داوه».

سەردەمی نوێتر نوێترین پێشینەی هاوبەشی باوکی بە نسبەت نوێترین پێشینەی هاوبەشی دایکی ،سەر بەو بابەتەیە کە بڵاووبونەوەی ئاماری ئەگەری ئەوەی کە پیاوێک سەردەمی بەرد مناڵێ پەیدا ببێ بەرانبەر بە ژنانی ئەو سەردەمە زیاتر بووه. لە حالێ دا کە ژنانی باروەر کەم و زۆر چانسێکی هاوتایان هەبوە بۆ پەیدا کردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە مناڵ ،چانسی پیاوانی باروەر زۆر جیاواز بووه، هەندێ هیچ مناڵیان بپەیدا نەبووە و هەندێکیش مناڵانێکی زۆریان لە چەندەها ژن بە پەیدا بووە.

هەروەها سەرنج بدەن کە ئادەمی کرۆمۆسۆمی y دەگۆڕێ، نوێترین پێشینەی هاوبەشی کۆی مرۆڤەکانی ئەمڕۆیی نوێترین پێشینەی هاوبەشی کۆی مرۆڤەکانی گشت سەردەمە کۆنەکان نەبووه و لە داهاتوو دا لەوانەیە یەکێ لە نەوەکانی ئەو ببێتە نوێترین پێشینەی هاوبەشی ئەو مرۆڤانەی کەوا هەن. بۆ نموونە ئەگەر گشت مناڵەکانی یەکێ لەو ئاڕاستانەی کەوا لە وێنەکەدا نیشان دراوە لە ناو بچن ، نوێترین پێشینەی هاوبەشی خەڵکانی سەر زەوی دەگۆڕدرێ.

بابەتە پەیوەندی دارەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری


  1. ^ حەوای میتۆکۆندێریایی و ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y ڕەچەڵەک ناسی ژێنێتیک
  2. ^ http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0960982295002247
  3. ^ "Documentary Redraws Humans' Family Tree".